ناس کورد - هەڤاڵ غالب
لە ماوەی مانگێکدا لە سنوری قەزای چەمچەماڵ ٩٨ کەس کە فەرمانی گرتنیان هەبووە دەستگیرکراون .
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕەمک ڕەمەزان، سەرۆکی لیژنەی ئەمنی چەمچەماڵ بەناس کورد-ی ڕاگەیاند, " لەماوەی مانگی ڕابردوودا ١٨٣ کێشەی جۆراوجۆر لە بنکەکانی پۆلیسی سنوری قەزای چەمچەماڵ تۆمارکراون لەو ژمارەیە فەرمانی گرتن بۆ ١٠١ تۆمەتبار دەرچووە "
وتیشی, " ٩٨ تۆمەتبار کە فەرمانی گرتنیان هەبووە لەو ماوەیەدا دەستگیرکراون و ڕووبەرەڕووی یاسا کراونەتەوە "
بەوتەی سەرۆکی لیژنەی ئەمنیی قەزاکە لەو ماوەیەدا دەست بەسەر چوار ماتۆڕسکیل و سێ چەک و پێنج دەمانچە و ١٣ ئۆتۆمبیلدا گیراوە .
ڕەمک ڕەمەزان وێڕای سوپاسی هێزە ئەمنیەکان داوا لەهاوڵاتیان دەکات لەکاتی هەر دیاردەیەکی دزێو و ناشارستانیدا هاوکای هێزەئەمنیەکان بکەن بە پێدانی زانیاری .