گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داهاتی نەوتی مانگی ڕابردووی عێراق کەمی کردووە

2020.12.01 - 16:45
App store icon Play store icon Play store icon
داهاتی نەوتی مانگی ڕابردووی عێراق کەمی کردووە

ناس کورد-

وەزارەتى نەوتى عێراق ئاشکرایکرد، لە مانگى 11ى ئەمساڵدا زیاتر لە 81 ملیۆن بەرمیل نەوتیان فرۆشتوە و داهاتیش نزیک بووە لە سێ ملیار و 400 ملیۆن دۆلار، بەوەش بڕى هەناردە و داهات لە چاو مانگى پێشووتردا کەمیکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى نەوتى عێراق لە بەیاننامەیەکدا کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (1ى کانونى دووەمى 2020) بڵاویکردوەتەوە، بڕى هەناردەکراوى نەوت لە مانگى تشرینى دووەم بریتى بووە لە 81 ملیۆن و 262 هەزار و 376 بەرمیل.

 

ڕونیشکراوەتەوە، بەو پێیەش داهات گەیشتوەتە سێ ملیار و 394 ملیۆن و 988 هەزار دۆلار، نرخى کۆى گشتى یەک بەرمیل نەوتیش 41 دۆلار و 78 سەنت بووە.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە مانگى پێشتر، 89 ملیۆن و 153 هەزار و 932 بەرمیل نەوت هەناردە كراوە، داهاتیش بریتی بوە لە سێ ملیار و 456 ملیۆن و 680 هەزار دۆلار.