گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى زیاتر

سێ بەرپرسى عێراق لەسەر داهاتى نەوتى هەرێمى کوردستان لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت 

2020.12.01 - 13:08
سێ بەرپرسى عێراق لەسەر داهاتى نەوتى هەرێمى کوردستان لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت 

ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی تێوەگلان لە گەندەڵی،  سێ بەرپرسی حکومەتى عێراق بەمەبەستی لێپرسینەوە بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێن، ئاماژەی بەوەشکرد، دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەشێک دەبێت لەو پرسە.

 

عالیە نسەیف، ئەندامی لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق کە"ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کرد (1ى کانوونی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند،" تەشەنەسەندنی گەندەڵی لە عێراق، هۆکاری سەرەکیی ئەو قەیرانە داراییەیە کە لە ئێستادا بەرۆکی وڵاتی گرتووەتەوە، بۆیە دەبێت سەرۆکایەتی پەرلەمان ڕۆڵی خۆی ببینێت لە چاودێریکردن و لێپێچینەوە لە گەندەڵکاران".

 

نسەیەف ئاماژەی بەوەشکرد ،"لە ئێستادا پەرلەمان ئامادەکاریی دەکات بۆ بانگهێشتکردنی سێ بەرپرسی حکومەتی عێراق بەمەبەستی لێپێچینەوە لە تێوەگلانیان لە گەندەڵی و لەهەمان کاتیشدا پرسیاری گرنگ لەسەر دۆسییەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەناو هۆڵی پەرلەماندا دەخرێتە ڕوو بۆ ئەوەی بزانین داهاتی ئەو نەوتە چارەنووسی چییە".   

 

ئەوە لەکاتێکدایە کەپێشتر پاڤڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان لە ( 30ی تشرینی دووەمی 2020) لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "دەبێت چاکسازی بە پەلە لە دۆسییەی نەوتی هەرێمی کوردستان و دەروازە سنورییەکاندا بکرێت".