گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

یەبەشە لە شنگال کشایەوە و بارەگاکانى چۆڵکرد

2020.12.01 - 11:42
App store icon Play store icon Play store icon
یەبەشە لە شنگال کشایەوە و بارەگاکانى چۆڵکرد

ناس کورد-

یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) دەستیانکرد بە کشانەوە و رادەستکردنى بارەگاکیان لەشنگال بە هێزەکانى حکومەتى فیدراڵى، بەپێی رێککەوتنى ئاساییکردنەوەى دۆخى قەزاکە لەنێوان هەرێم و بەغدا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

حه‌یده‌ر شه‌شۆ، فه‌رمانده‌ی هێزی پاراستنی ئێزدخان لە شنگال  (1ى کانونى یەکەمى 2020) بە "ناس کورد" ى راگەیاند، پڕۆسەى کشانەوەى هێزەکانى یەبەشە و حەشدى شەعبى لەناو سەنتەرى شنگال دەستیپێکردووە و حەشدى شەعبى لەشارەکە بارەگاکانى رادەستکردووە.

 

وتیشى "هەروەها هێزەکانى یەبەشە ئەمڕۆ دەستیانکردووە بە کشانەوە و زۆربەى بارەگاکیان رادەستکردووە، جگە لە بارەگاى ئاسایشى ئێزیدخان کە لەدانوستاندان بۆ ئەوەى ئەوەش رادەست بکەن".

 

حه‌یده‌ر شه‌شۆ باسى لەوەشکرد، قۆناغى یەکەم تەنها بۆ نەهێشتنى هێزە جیاجیاکانە لەناو شنگال، قۆناغى داهاتوو بۆ ناحیە و ناوچەکانى دیکەى دەرەوەى سەنتەرى شنگالە کە لەداهاتودا دەستپێدەکات و تەنها هێزى فەرمى عێراق دەمێنێتەوە.

 

مانگى ئەیلولى ئەمساڵ، بەغدا و هەولێر ڕێککەوتنێکیان بۆ بەڕێوەبردنى شنگال واژۆکرد بەهاوبەشى و یەکێک لەبەندەکانى ڕێککەوتنەکە دورخستنەوەى هێزى چەکدارى ناحکومى بوو لەو ناوچەیە.    

  

تەحسین خەفاجى وتەبێژى فەرماندەى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق (25ى تشرینى دووەمى 2020) ڕایگەیاند، بەفەرمانى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان جێگرى فەرماندەى گشتى بەیاوەرى ژمارەیەک لەبەرپرسانى سەربازى سەردانى شارۆچکەى شنگالیان کردووە، بەمەبەستى جێ بەجێکردنى ڕێککەوتنى شنگال لەگەڵ ژمارەیەک لەبەرپرسانى سەربازیدا کۆبووەتەوە.    

  

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، بەپێى ڕێکەوتنێکى ئەمنى چەند هێزێکى سەر بەفیدراڵ ڕەوانەى ناوچەکە کراوە و لەچەند ڕۆژى داهاتوودا تەواوى ناوەڕۆکى ڕێککەوتنەکە جێ بەجێ دەکرێت.