گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەندی گەردونناسی جیهانی یەکەم ڕۆژی جەژنی دیاریکرد

2019.05.15 - 23:04
ناوەندی گەردونناسی جیهانی یەکەم ڕۆژی جەژنی دیاریکرد
ناس کورد-

ناوەندی گەردونناسی جیهانی کە ناوەندێکى متمانەپێکراوی جیهانییە ڕایگەیاند، لە هەموو ئەو وڵاتانەى کە ڕۆژی دووشەممەیان، 6ی ئایاری 2019، کردووە بە ڕەمەزان، یەکەم ڕۆژی جەژن دەکەوێتە چوارشەممە 5ی حوزەیرانی 2019.

لە ڕاگەیەندراوی ناوەندەکەدا کە 24 شارەزای گەردونناسی لە 12 وڵاتەوە واژۆیان کردووە هاتووە، ئەو وڵاتانە 30 رۆژی مانگی ڕەمەزان تەواو دەکەن. پێش هەفتەیەک لە ڕەمەزان، ناوەندی گەردونناسی جیهانی ڕۆژی 6ی ئایاری وەک یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانی پیرۆز دیاریکرد.