گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرپرسێکى ئەمریکی: ئێران دوو لێدانی بەسە!

2019.05.15 - 22:00
بەرپرسێکى ئەمریکی: ئێران دوو لێدانی بەسە!
ناس کورد- سیناتۆرێکى ئەمریکی ڕایگەیاند، تەنها دوو لێدان بەسە بۆ شکستپێهێنانی ئێران و سەرکەوتن بەسەریدا. لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی PBS لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا ئەمریکا دەتوانێت بەسەر ئێراندا سەربکەوێت لە ئەگەری ڕوودانی جەنگ لەنێوان هەردوولا، تۆم کۆتون، سیناتۆری ئەمریکی وتی، "بەڵێ، بە دوو لێدان، لێدانی یەکەم و لێدانی کۆتایی، ئیتر بەسە." تۆم کۆتون وتیشى، هۆکاری ڕوودانی شەڕ لەنێوان ئەمریکا و ئێران هێرشی ئێرانە بۆسەر هێزە سەربازییەکانى ئەمریکا لە عێراق یان هاوپەیمانەکانی.