ناس کورد-
بەهۆى گرژى و ئاڵۆزى ناو هۆڵى کۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستان، سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان دانیشتنەکەى جێهێشت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەدوای ئەوەی بەهۆی گرژی و ئاڵۆزی و لەژێر فشاردا دانیشتنی پەرلەمان ڕاگیرا، کەمێک لەمەوبەر دانیشتنەکە دەستیپێکردەوە و بەدەنگی 55 پەرلەمانتار بڕیاردرا پرسی موچە بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنەوە و دانیشتنەکە دەستیپێکردەوە.
دواتر گرژی و ئاڵۆزییەکان هەر بەردەوام بوون و بەهۆیەوە ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان دانیشتنەکەی جێهێشت وهێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆکایەتی دانیشتنەکەی کرد.