گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

لەژێر فشارى بەشێک لە پەرلەمانتاران دانیشتنى پەرلەمانى کوردستان هەڵگیرا

2020.11.30 - 12:31
App store icon Play store icon Play store icon
لەژێر فشارى بەشێک لە پەرلەمانتاران دانیشتنى پەرلەمانى کوردستان هەڵگیرا

ناس کورد- 

لەژێر فشارى بەشێک لە پەرلەمانتارانى کوردستان بەهۆى باسنەکردنى دواکەوتنى مووچە و فڕۆشى نەوت و رێککەوتنى نێوان هەرێم و بەغدا، سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان دانیشتنەکەى هەڵگرت. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ دووشەممە 30ی تشرینی دووەمی 2020، دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان لەسەر چەند پرسێک بەڕێوەچوو، بەڵام هیچ یەکێک لە تەوەرەکانی دانیشتنەکە گفتوگۆیان لەسەر نەکرا بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەوە.

 

ئاڵۆزییەکانی دانیشتنەکە بەهۆی ئەوە بوو کە پێشتر 37 پەرلەمانتار یاداشتێکیان دایە سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ ڕێکخستنی دانیشتنیکی پەرلەمان سەبارەت بە موچە و ئامادەبوونی بەرپرسانی حکومەتی هەرێم، بەڵام دانیشتنەکە هیچ تەوەرێکی تایبەت بە موچەی تێدا نەبوو.

 

دوای گفتوگۆیەکی توندی زۆر لەنێوان سەرۆکایەتی پەرلەمان و بەشێک لە پەرلەمانتاراندا، سەرۆکی پەرلەمان بڕیاریدا دەست بە بەڕێوەچوونی بەرنامەی کاری پەرلەمان بکرێت، بەڵام بەشێک لە پەرلەمانتاران فشاریان دروست کرد و لەژێر ئەو فشارەشدا سەرۆکی پەرلەمان بڕیاریدا دانیشتنەکە هەڵبگیرێت.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەشێک لە پەرلەمانتاران لە میانەی دانیشتنەکەدا لە فەیسبوک پۆستیان دەکرد و ڕایانگەیاند کە ئەگەر لە دانیشتنەکەدا باسی موچە نەکرێت ڕێگەنادەن دانیشتنەکە بەڕێوەبچێت.

 

هەڵگرتنی دانیشتنەکە لەکاتێکدایە، سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاریدا ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو دانیشتنی پەرلەمان لەسەر موچە بەڕێوەبچێت، بەڵام بەشێک لە پەرلەمانتاران سووربوون لەسەر ئەوەی ئەمڕۆ گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسە بکرێت.