گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

وادەى دانیشتنى پەرلەمانى کوردستان بۆ باسکردن لە موچە دیارى کرا 

2020.11.30 - 12:06
App store icon Play store icon Play store icon
وادەى دانیشتنى پەرلەمانى کوردستان بۆ باسکردن لە موچە دیارى کرا 

ناس کورد- 

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، رۆژی (چوارشەممە) پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی تایبەت بە پرسی دواکەوتنی مووچە ئەنجام دەدات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەمیانی دانیشتنى ئەمڕۆ (30ی تشرینی دووەمی 2020)ى پەرلەمانی کوردستاندا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کرد ڕایگەیاند، رۆژی (چوارشەممە) دانیشتنێکى کراوە تایبەت بەپرسی مووچە ئەنجام دەدرێت.

 

ئەوەش بووە جێگەی نیگەرانی ژمارەیەک پەرلەمانتار و داوا دەکەن ئەمڕۆ ئەو بڕگەیە بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکە.

 

رۆژی (یەکشەممە) ژمارەیەک پەرلەمانتار لە یاداشتێکدا داوایانکرد لە دانیشتنی رۆژی دووشەممەی پەرلەمانی کوردستان پرسی مووچەو رێککەوتنی هەرێم و بەغداو رادەستکردنی نەوت بخرێتە بەرنامەى کاری دانیشتنەکە و لەو بارەیەوە کاروان گەزنەیی پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بۆ "ناس کورد، وتی: "ئەگەر ئەو بڕگەیە بۆ دانیشتنی ئەمڕۆ زیاد نەکرێت هەموو ئەگەرێک لەبەردەممانە".