گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پرسیارێکى قورس لە مەلا بەختیار دەکات

بافڵ تاڵەبانى باسى دۆسیەى نەوت و پارتى و دوو ئیدارەیی دەکات

2020.11.29 - 23:46
App store icon Play store icon Play store icon
بافڵ تاڵەبانى باسى دۆسیەى نەوت و پارتى و دوو ئیدارەیی دەکات

ناس کورد-

بافڵ تاڵەبانى هاوسەرۆکى یەکێتى رایگەیاند، ئاگادارى بەشێک لە دۆسیەى نەوتن نەک هەموو وردەکارییەکان و دژى دوو ئیدارەییە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بافڵ تاڵەبانى لە دیدارێکدا لەگەڵ ژمارەیەک لە رۆژنامەنوسان کە "ناس کورد" (یەکشەممە 29ى تشرینى دووەمى 2020) بینویەتى ئاماژەى بەوەکرد، چەند کێشەیەکیان هەیە لەگەڵ پارتى دەیانەوێت بەزوترین کات چارەسەریان بکەن.

 

وتیشى "ئێمە وەک یەکێتى ئاگادارى بەشێک لە دۆسیەى نەوتین، نەک هەموو وردەکارییەکە، ئاگادارى رێککەوتنى پەنجا ساڵەى نەوتیش نین".

 

لەبارەى چاکسازییەوە، بافڵ تاڵەبانى باسى لەوەکرد، چاکسازیی نابێت هەر بڕینى موچە بێت، بەڵکو پێویستە پێداچونەوە بە گرێبەستەکانى نەوت و سنورەکاندا بکرێت، ئیشێکى جدى بکرێت لەسەر گەندەڵى.

 

وتیشى "دەبێت بەرنامەى چاکسازیی تۆزێک قورستر و توندتر بێت، ئەمەش بەشێکە لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ پارتى".

 

هەروەها لەبارەى دوو ئیدارەییەوە، بافڵ تاڵەبانى وتى "گاڵتەم دێت بە دوو ئیدارەیی، ئەو هەموو خوێنەمان نەرشت تا کوردستان بکەین بەچەند پارچەیەک، لەو نێوانەدا زۆر حەلى دیکە هەیە، من بڕوام بە دوو ئیدارەیی نییە، بەم هەموو حزبە نەتوانین کێشەکانمان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکەین، چۆن بەیەک حزب دەتوانین".

 

لە وەڵامى پرسیارێکدا لەبارەى قسەکانى پێشووى مەلا بەختیار لەبارەى ئەوەى کە وتبووى ژێر زەمینەکان پڕن لە فەردە دۆلار، بافڵ تاڵەبانى وتى "سوپاسى کاک بەختیار دەکەین بێت ئەو ژێر زەمینانەمان پیشان بدات با بزانین لەکوێیە چونکە پێویستمانە".