ناس کورد-
سەرۆک وەزیرانى عێڕاق لەڕێگەى پەیوەندییەکى تەلەفۆنیەوە لەگەڵ ڕاوێژکارى ئاسایشى نیشتمانى کە سەرۆک عەشیرەتەکانى پارێزگاى زیقار گوێیان لێى بووە داواى هێورکردنەوەى بارودۆخەکە دەکات و دەشڵێت، دارى جادوییمان پێ نییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە کۆبونەوەى قاسم ئەعرەجى ڕاوێژکارى ئاسایشى نیشتمانى عێراق و سەرۆک عەشیرەتەکانى پارێزگاى زیقار کازمى لەڕێگەى پەیوەندییەکى تەلەفۆنیەوە لەگەڵ ئەعرەجى کە سەرۆک عەشیرەتەکان گوێبیستى بوون داواى هێورکردنەوەى بارودۆخى پارێزگاکەى کردووە.
کازمى هێماى بۆ ئەوەش کردوە، کەسانى دڵسۆزمان بۆ ناردون و پێویستمان بە کردنەوەى پەڕەیەکى نوێیە و ئێمە بەرەو هەڵبژاردنى پێشوەخت دەچین، پێویستمان بە هێورکردنەوەى بارودۆخەکە و ئامۆژگاریکردنى گەنجانە، گەنجان مافى خۆپیشاندانیان هەیە و سەرجەم داواکاریەکانیانمان جێبەجێکردوە و کاتى هەڵبژاردن دیارى کراوە.
سەرۆک وەزیرانى عێڕاق باسى لەوەشکردووە، تیمێکمان بۆ لێپرسینەوە لە بکوژى خۆپیشاندەران پێکهێناوە و قەرەبوى کەسوکارى قوربانیان و بریندارەکان دەکەینەوە، حکومەت دارى جادویى پێ نییە بۆ ئەوەى هەموو شتێک جێبەجێ بکات، بەڵام دەرفەتى سەرکەوتنى هەیە، سەرکەوتنیش بەوە دەبێت کە ئاسایش بگەڕێتەوە پارێزگاى زیقار.