گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

وردەکارى زیاتر

تۆمەتى کوشتنى مارادۆنا ئاراستەى پزیشکەکەى دەکرێت 

2020.11.29 - 23:07
تۆمەتى کوشتنى مارادۆنا ئاراستەى پزیشکەکەى دەکرێت 

ناس کورد- 

دەسەڵاتدرانى ئەرجەنتین تۆمەتى کوشتنى بێ مەبەستیان ئاراستەى پزیشکەکەى دیێگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا کرد.

 

ئاژانسى ڕۆیتەرز (یەکشەممە، 29ى تشرینى دووەمى 2020) بڵاویکردەوە، دواى ئەوەى لێکۆڵینەوە لە مردنى مارادۆنا دەستى پێکرد فەرمانکراوە بە پشکنینى کەلوپەلەکانى لیۆپۆڵدۆ لوکى کە پزیشکى تایبەتى ناوبراو بووە.

 

ڕونیشکراوەتەوە، نوسینگەى داواکارى گشتى وتەى لە چەند کەسێک لەنێوانیاندا کەسە نزیکەکانى مارادۆنا وەرگرتوە و دواتر داواکراوە نوسینگەى پزیشکەکە بپشکنرێت و بەپێى پشکنینەکان مارادۆنا بەهۆى هەوکردنى توند لە سییەکان و دروستبونى کێشە لە دڵیدا کۆچى دوایى کردووە.

 

جەختیش کراوەتەوە، لیۆپۆڵدۆ بە تۆمەنى کوشتنى بە ئەنقەستى مارادۆنا بەهۆى پشتگوێخستنى پزیشکییەوە راپێچى لێکۆڵینەوە کراوە.

 

سەرچاوەیەک بە ئاژانسى فرانس پرێسى وتووە، ئەو پەرستارەى لەکاتى مردنى مارادۆنا ئامادەبووە لەکاتى وەرگرتنى وتە لاى داواکارى گشتى قسەکانى گۆڕیوە و لەسەر تەلەفزیۆن وتویەتى ئەو قسانەى کردوە کە بەسەریدا سەپێنراوە.