گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حەوت مانگ لەئەشکەوتدا

دوو گەنجى رفێنراوى کورد بەرانبەر 40 هەزار دۆلار ئازادکران

2020.11.29 - 22:52
دوو گەنجى رفێنراوى کورد بەرانبەر 40 هەزار دۆلار ئازادکران

ناس کورد-

دوو گەنجى رفێنراوى کورد بەرانبەر 40 هەزار دۆلار ئازادکران، دواى حەوت مانگ لە رفاندنیان لەلایەن گروپێکى چەکدارییەوە.

 

محەمەد فایەق بەڕێوەبەرى پێشووى راگەیاندنى قەزاى خورماتوو کە هاوڕێی یەکێک لەو گەنجانەیە و ئاگادارى روداوەکەیە (29ى تشرینى دووەمى 2020) بە "ناس کورد" ى راگەیاند، ئەو دوو گەنجە پاسەوانی تاوەری کارەبای سنوری داقوقن لە 26ئایارى رابردوودا لە لایەن چەکدارانى داعشەوە رفێندران.

 

دوو گەنجەکە دانیشتووی گوندی ئێنکجەی تاڵەبانن بە ناوەکانی دیلان موفق رشید و عیسی تەها ئیسماعیل.

 

محەمەد فایەق وتى دواى چەندین جار پەیوەندیکردن بە خانەوادەکانیان لە لایەن ئەو گروپانە بە مەبەستی پێدانی پارە و ئازادکردنیان، کاتژمێر سێی پاش نیوەڕۆ کەسوکاریان بڕى 40 هەزار دۆلاریان رادەستى گروپەکە کردووە، ئەوانیش کاتژمێر حەوتى شەو ئازادیان کردوون.



بەوتەى محەمەد فایەق، ئەو گەنجانە بەدرێژایی ئەو ماوەیەى رفێندرابوون لە سنورى گوندەکانى سەر بە بە ناحیەى زینانە لەناوچەى داودە سەر بە قەزاى کفرى لە ئەشکەوتدا هێڵراونەتەوە و چەکدارانى داعش سێ ژەمە خواردنیان پێداون و نوێژیان پێکردوون.