گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شاندى بڕیار بەدەست

یاساییەک: ئامانجێكیتر لە پشت كۆبوونەوەی ئەمڕۆی یەكێتی و گۆڕان بوو

2020.11.29 - 20:05
یاساییەک: ئامانجێكیتر لە پشت كۆبوونەوەی ئەمڕۆی یەكێتی و گۆڕان بوو

ناس کورد-

یاساناسێک رایگەیاند، ئامانجی یەکێتی و گۆڕان لە داواکردنى ناردنى شاندێکى بڕیار بەدەست بۆ بەغدا، وەرگرتنی هەندێ پۆستیتری بەغدایە.

 

ئیسماعیل نامیق لە لاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک (29ى تشرینى دووەمى 2020) کە "ناس کورد" بینیویەتى نوسیویەتى "شاندی بڕیار بەدەست و مووچە و ژیانی خەڵک و لامەرکەزیی و یەکڕیزی ھەمووی ظاهرى کەلامە، مقصودى کەلام بریتیە لەوەرگرتنی مشتێکی تر لەبریکاری بێکار و راوێژکاری بێ راژە".

 

بۆچونى ئەو یاساناسە لەو بارەیەوە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ یەکێتى و گۆڕان دواى کۆبوونەوەیان لەسەر ئاستى باڵا لە راگەیەنراوێکى هاوبەشدا داوایانکرد، بەپەلە وەفدێکی خاوەن بڕیاری حکومەتی ھەرێم پێکبھێنرێت و بچێتە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چارەسەرکردنی ریشەیی و کۆتایی کێشەی بودجەو موچەی ھەرێمی کوردستان.

 

بەپێی راگەیەنراوەکە کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، یەکێتى و گۆڕان هیوایان خواستووە ئەو هەنگاوە ببێتە بناغەیەکی پتەو بۆ یاسای بودجەی 2021 فیدڕاڵی.