گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

فوئاد حسێن سەرخۆشى لەئێران دەکات

2020.11.29 - 20:04
فوئاد حسێن سەرخۆشى لەئێران دەکات

ناس کورد-

فوئاد حسێن، وەزیرى دەرەوەى عێراق بەبۆنەى کوشتنى موحسین فەخرى زادە زاناى ئەتۆمى ئێران سەرخۆشى لە هاوتا ئێرانییەکەى کرد.

 

لە راگەیەندراوێکى وەزارەتى دەرەوەى عێراقدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (29ى تشرینى دووەمى 2020) ئاماژە بەوە کراوە، فوئاد حسێن، وەزیرى دەرەوەى عێراق بەبۆنەى کوژرانى موحسین فەخرى زادە زاناى بەناوبانگى ئەتۆم، پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف، وەزیرى دەرەوەى ئێران ئەنجامداوە و سەرخۆشى خۆى پێ راگەیاندووە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى وەزارەتى دەرەوەى عێراق، لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا فوئاد حسێن سەرکۆنەى ئەو کردەوەیەى کردووە و ئاماژەى بەوە کردوە ئەو جۆرە کارانە هاوکارنابێت لە سەقامگیرکردنى ناوچەکە.

 

ئاماژە بەوەش کراوە، لەبەشێکى ترى پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هەردوولا تاوتوێى بەرەوپێشچوونەکانى ڕەوشى ناوچەکە و  ڕەنگدانەوەى لەسەر ئاسایشى هەرێمایەتى و نێودەوڵەتى کردووە.

 

ڕۆژى هەینى ڕابردوو لەنزیک تاران موحسین فەخرى زادە زاناى ئەتۆمى ئێرانى کوژرا و بەرپرسانى ئێرانیش ڕوداوەکەیان بەتیرۆریستى وەسفکرد و ئیسرائیل و ئەمەریکاشیان تۆمەتبار کرد.