گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دەستگیرکردنى پیاوێک بەهۆى هەڕەشەى بڵاوکردنەوەى وێنەى نەشیاوى ژنەکەى 

2020.11.29 - 19:21
App store icon Play store icon Play store icon
دەستگیرکردنى پیاوێک بەهۆى هەڕەشەى بڵاوکردنەوەى وێنەى نەشیاوى ژنەکەى 

ناس کورد- 

لەپارێزگاى ئەنبار بەهۆى هەڕەشەکردن لە ژنى پێشوى بۆ بڵاوکردنەوەى وێنەى نەشیاو ئەگەر ئەوەى دەیەوێت لەگەڵى نەکات، هێزەکانى پۆلیس پیاوێکیان دەستگیر کرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

پۆلیسى پارێزگاى ئەنبار (29ى تشرینى دووەمى 2020) لە ڕاگەیەندراوێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند، پیاوێک هەڕەشەى لە ژنەکەى پێشووى کردوە بەوەى ئەگەر ئەوەى دەیەوێت لەگەڵیدا نەیکات ئەوا وێنەى نەشیاوى بڵاودەکاتەوە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، دواى ئەوەى بەڵگەیان دەستکەوتووە لەسەر ئەو کارەى کە کردویەتى لەلایەن هێزەکانى پۆلیسەوە دەستگیر کراوە و دانیناوە بە تاوانەکەیدا.

 

پۆلیسى ئەنبار جەختیشى کردوەتەوە، پۆلیسى کۆمەڵگایى تۆمەتبارى ناچار کردوە ئەو بابەتانە بسرێتەوە کە هەڕەشەى لە ژنەکەى پێشووى پێ دەکرد، دواتر ڕێوشوێنى پێویست بەرامبەرى گیراوەتەبەر بۆ ئەوەى لە داهاتوودا ئەو کارە دوبارە نەکاتەوە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، پیاوەکە هەڕەشەى لەو ژنە کردوە کە پێشتر هاوسەرى بووە و لێى جیابوەتەوە ئەگەر ئەوەى دەیەوێت لەگەڵیدا نەکات، ئەوا وێنەى تایبەتى لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاودەکاتەوە.