گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵکشانى پێوانەیی

هەناردەى ئێران بۆ عێراق پێش چین کەوت

2020.11.29 - 17:05
هەناردەى ئێران بۆ عێراق پێش چین کەوت

ناس کورد-

بەرپرسی گشتی ڕێکخراوی بازرگانی ئێران رایگەیاند، ئاستى هەناردەى کاڵا بۆ عێراق بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبووەتەوە و پێش چین کەوتووە، کە بەشێکى بریتین لە دۆشاوى تەماتە و بیسکویت و پەنیر.

 

بەپێی ئاژانسى مێهرى ئێرانى (یەکشەممە 29ی تشرینی دووەمی 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، فەرزاد پیتلن بەرپرسی گشتی ڕێکخراوی بازرگانی ئێران ئاماژەى بەوەکردووە، قەبارەى هەناردەکردنی کاڵاى ئێرانى بۆ عێراق لە ماوەی حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ١٧ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار تۆن بووە کە بەهاکەى گەیشتووەتە پێنج ملیار دۆلار، کە زیاترە لە هەناردەکردن بۆ چین.

 

وتیشى دوای عێراق، هەناردە کردنەکانی ئێران لە ڕیزەوە بۆ وڵاتانی چین بە چوار ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار و ٢٤ لەسەد لە پلەی دووهەم دێت، ئیمارات بە ٢ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار و ١٢ لەسەدی هەناردە کردنەکان لە پلەی سێهەم، تورکیا بە یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار و ٨.٢ لەسەد لە پلەی چوارەم، ئەفغانستان بە یەک ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار و ٧.٣ لەسەد لە پلەی پێنجەم بووە.

 

فەرزاد پیتلن باسى لەوەشکردووە رێژەى هەناردە بۆ عێراق 26% زیادیکردووە بەراورد بە ساڵى رابردوو.

 

رونیشیکردووەتەوە، جگە لە گاز و کارەبا، مێڵەی ئاسنی، تەماتە، کاشی و سرامیک، شامی، فێنک کەرەوە، دۆشاوی تەماتە، پەنیر و بیسکویت لە کاڵا هەناردەییەکانی ئێران بۆ عێراق بووە.

 

زۆرترین ڕێژەی ئەو هەناردەکردنە لە ڕێگای سنوور و ڕێڕەوەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستانەوە ئەنجام دەدرێت و لە هەرێمی کوردستانەوە بە سەر هەموو عێراقدا دابەش دەکرێت.