گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئامارى نوێى کۆرۆنا لە عێراق ’سلێمانى زۆرترین ڕێژەى گیانلەدەستدانى تۆمارکرد’

2020.11.29 - 16:46
ئامارى نوێى کۆرۆنا لە عێراق ’سلێمانى زۆرترین ڕێژەى گیانلەدەستدانى تۆمارکرد’

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئامارى 24 کاتژمێرى رابردووى دۆخى کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە.

 

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى عێراقدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئاماژە بەوە کراوە "لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 1614 توشبووى نوێ تۆمارکراوە و 2366 توشبووش چاکبوونەتەوە و 24 توشبووش گیانیان لەدەستداوە کە شارى سلێمانى زۆرترین ڕێژەى گیانلەدەستدانى تیادا تۆمارکراوە.