گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شاندێکی خاوەن بریار

ڕاگەیەنراوێک لە یەکێتی و گۆڕانەوە: بەپەلە شاند بچێتە بەغدا

2020.11.29 - 15:28
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە یەکێتی و گۆڕانەوە: بەپەلە شاند بچێتە بەغدا

ناس کورد-

کۆبوونەوەى یەکێتی و گۆڕان لە دەباشان کۆتایی هات و لە ڕاگەیەنراوێکدا داوا دەکەن "بەپەلە وەفدێکی خاوەن بڕیاری حکومەتی ھەرێم پێکبھێنرێت و بچێتە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چارەسەرکردنی ریشەیی و کۆتایی کێشەی بودجەو موچەی ھەرێمی کوردستان."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ هەردوو شاندی باڵای یەکیتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەى گۆڕان لە دەباشان کۆبوونەوە، لە ڕاگەیەنراوی هاوبەشی هەردوولا کە ناس کورد کۆپییەکی پێگەیشتووە داوای بەپەلە پێکهێنانی "شاندێکی خاوەن بڕیار" دەکات بۆئەوەى "بچێتە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چارەسەرکردنی ریشەیی و کۆتایی کێشەی بودجەو موچەی ھەرێمی کوردستان ، لەھەمانکاتدا ئەم ھەنگاوە ببێتە بناغەیەکی پتەو بۆ یاسای بودجەی 2021 فیدڕاڵی."

 

دەشڵێت، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەسەر دواین گۆڕانکاری و پێشھاتە سیاسی و ئابوورییەکانی ھەرێم و عێراق ، بەتایبەت خراپی بژێوی ژیانی ھاوڵاتیان و مووچەخۆرانی ھەرێم  کە بەرئەنجامی قەیرانی دارایی و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست بووە، دواتریش بەدیارکراوی دوای دەرکردنی یاسای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پەیوەندیدار بە کورتھێنانی بودجەو وەرگرتنی قەرز قەیرانەکە قوڵتربووەتەوە.

 

ڕاشیگەیاندوو کە هەردوولا "پێشوازی لەھەنگاوەکانی بەرەوپێشچوونی سیستمی لامەرکەزی کارگێڕی و دارایی دەکەین، ھەروەک لەکارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمدا ھاتووە."

 

"زەمینەخۆشکردن بۆ کۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی رووبەڕووی واقیعی ھەرێم و عێراق دەبێتەوە" بەشێکی ترە لە ڕاگەیەنراوی هەردوو حزب.

 

me_ga.php?id=1695me_ga.php?id=1701me_ga.php?id=1700me_ga.php?id=1694me_ga.php?id=1702me_ga.php?id=1698me_ga.php?id=1693me_ga.php?id=1697me_ga.php?id=1696me_ga.php?id=1692me_ga.php?id=1699