گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاستیی وێنەکەی پێلێ

ڕاستیی وێنەی گریانی پێلێ لەسەر گۆڕی مارادۆنا ئاشکرابوو

2020.11.29 - 14:35
ڕاستیی وێنەی گریانی پێلێ لەسەر گۆڕی مارادۆنا ئاشکرابوو

ناس کورد- 

لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا وێنەیەک بەبەرفراوانى بڵاوکراوەتەوە کە گوایە پێلێی ئەستێرەى یاریزانى بەڕازیلى سەردانى گۆڕى ماڕادۆناى کردووە و بەدڵتەنگیەوە لەبەردەم گۆڕەکەیدا چەماوەتەوە، بەڵام بەپێى بەدواداچوونى میدیایەکى فەڕەنسى ئەو وێنەیە ڕاستەقینە نیە، بەڵکو وێنەی پیاوێکى ترە و تێکەڵ کراوە لەگەڵ وێنەى بیلیە.

 

بەگوێرەى هەواڵێکى ئاژانسى فرانس پرێس کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە (29ى تشرینى 2020) ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، پێلێ لەوێنەیەکدا دەرکەوتووە کە تەمى خەم بەسەر دەموچاویەتى و لەبەردەم گۆڕەکەدا کە نوسراوە دییگۆ مارادۆنا چەماوەتەوە و چەپکێ گوڵیشى بەدەستەوەیە.

 

دیمەکەنە کاردانەوەى بەدواى خۆیدا هێناوە و ژمارەیەک لە چالاکان لەسەر وێنەکە نوسیویانە: " دیمەنێکى پڕ کاریگەرە و چرکەساتێکە ئەفسانەیەکى بەڕازیلى ماڵئاواى لەئەفسانەیەکى ئەرژەنتینى دەکات".

 

ئەو وێنەیە ڕۆژى 26ى ئەم مانگە واتا ڕۆژێک لەدواى مردنى مارادۆنا بڵاوکراوەتەوە، بەڵام بەپێى بەدواداچوونى ماڵپەڕى "غيتي إيمجز" وێنە ڕاستەقینەکە پێلێ نەبووە، بەڵکو پیاوێک بووە کە بەچەپکێ گوڵەوە سەردانى گۆڕێکى کردووە و دواتر وێنەیەکى گرتووە و وێنەى ئەو پیاوە دەستکارى کراوە و کراوە بە بیلیە و لەسەر گۆڕەکەش ناوى مارادۆنا نوسراوە".

 

لەدواى مەرگى مارادۆنا لەتەمەنى 60 ساڵیدا ژمارەیەکى زۆرى ئەستێرە و یاریزانى جیهانى نیگەرانیان بۆ مردنى ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە دەربڕى کە لەناویاندا پێلێ یەکێک بوو ووتى: " هاوڕێیەکى مەزنمان لەدەستدا و جیهانیش ئەفسانەیەکى گەورەى لەدەستدا".