گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’پاڵپشتی یاسایی نییە’’

دەستەى دەستپاکى هەرێم داواى هەڵوەشاندنەوەى بڕیارێک لە ئەنجومەنى دادوەرى دەکات

2020.11.29 - 14:06
App store icon Play store icon Play store icon
دەستەى دەستپاکى هەرێم داواى هەڵوەشاندنەوەى بڕیارێک لە ئەنجومەنى دادوەرى دەکات

ناس کورد-

دەستەى دەستپاکى هەرێم لەسەر درێژکردنەوەى تەمەنى خانەنیشنى چەند دادوەرێک نوسراوێکى ناڕەزایەتى ئاڕاستەى ئەنجومەنى دادوەرى دەکات و داواى هەڵوەشاندنەوەى بڕیارەکەیان لێ دەکات بەو پێیەى بڕیارەکەى ئەنجومەنى دادوەرى بە نەبونى پاڵپشتى یاسایى ناو دەبات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە نوسراوێکدا کە لەلایەن دەستەى دەستپاکى هەرێمەوە ئاڕاستەى ئەنجومەنى دادوەرى کراوە و کۆپیەکى بەدەستى ناس کورد گەیشتووە، ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکى دەستەکە دەڵێت: "لە 11 و 28ى حوزەیرانى 2020 چەند فەرمانێکیان دەرکردووە پاڵپشتى یاسایى نییە چونکە درێژکردنەوەى خزمەتى دادوەران ژمارە 39ى ساڵى 2007 کە لە فەرمانى ئەنجومەنى دادوەریدا ئاماژەى پێدراوە ئەوا لەلایەن پەرلەمانى کوردستانەوە پەسەند نەکراوە."

 

لەبەشێکى ترى نوسراوەکەى دەستەى دەستپاکیدا هاتووە، بەپێى بڕیارى ژمارە 11ى ساڵى 1992 بۆ ئەوەى یاسایى فیدراڵى لە هەرێم جێ بەجێ بکرێت ئەوا پێویستى بە یاسا هەیە و ئەو بڕیارانەش تەنها پەیوەست نیە بەئەنجومەنى دادوەرى بەڵکو پەیوەستە بەهەردوو دەسەڵاتى جێ بەجێ کردن و یاسادانان بۆ یە نابێت ئەو بڕیارە هیچ لێکەوتەى دارایى لێبکەوێتەوە و داواکارن هەڵبوەشێتەوە.

 

لاى خۆشیەوە سەرتیپ جەوهەری ڕۆژنامەنوس لە هەژماری فەیسبوکی خۆی چەند بەڵگەیەکى لەسەر ئەو پرسە بڵاو کردووەتەوە و نوسیوویەتى، درێژکردنەوەى تەمەنی خانەنشینی دوو دادوەر لەسەر بڕیارى حیزب ناڕەزایەتیەکانى گەیاندووەتە لوتکە.

 

لەسەر ئەو پرسە ناس کورد پەیوەندى کرد بەوتەبێژى ئەنجومەنى دادوەرى لەهەرێمى کوردستان بەڵام پەیوەندییەکە بەردەست نەبوو.

 

127969462_4127185703964891_3622079527190748110_n.jpg?_nc_cat=109&ccb=2&_nc_sid=8bfeb9&_nc_eui2=AeEVoA7eQsVR9vxoXZBsnHASLDpFRP-ttMAsOkVE_620wFzujkUg0hUhbWJrF-K4kl0&_nc_ohc=YOeUxEPn_HkAX_tq5f9&_nc_ht=scontent.fisu6-1.fna&oh=8bf534f2cedac6a9683e6ba34dcfdd6c&oe=5FE805B2128416968_4127185827298212_4006820952120368544_n.jpg?_nc_cat=104&ccb=2&_nc_sid=8bfeb9&_nc_eui2=AeFfYzWE6lgAy7Bzc-L2EKIacti1SRu98XVy2LVJG73xdYIyP6G0gIrcgIj4g8hJM8o&_nc_ohc=FmgKGMtEwoMAX_96Ww7&_nc_ht=scontent.fisu6-1.fna&oh=d135a6a6d05b51c364f392e04c8dc78e&oe=5FE73B4E128351760_4127185697298225_8916045509000240731_n.jpg?_nc_cat=103&ccb=2&_nc_sid=8bfeb9&_nc_eui2=AeHMM_Rucqlh9DElyn1JDL6N87KpAPaApmrzsqkA9oCmagknwdSst4NH8w93SozmVvs&_nc_ohc=llkIdg3GHPkAX_AVuAj&_nc_ht=scontent.fisu6-1.fna&oh=f1392b069c0f07db86b18bb98ec2bf4d&oe=5FEAE925