گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دانیشتن بەبێ موچە

دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی کوردستان هیچ تەوەرێکی لەسەر موچە تێدا نییە

2020.11.29 - 13:26
دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی کوردستان هیچ تەوەرێکی لەسەر موچە تێدا نییە

ناس کورد-

ژمارەیەک پەرلەمانتار داوا دەکەن لە دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی کوردستان بڕگەیەک تایبەت بکرێت بە قسەکردن لەسەر موچە و پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی گۆڕانیش دەڵێت: "لە حاڵەتی جێگیرنەکردنی ئەو بڕگەیە ھەڵوێستی کرداریمان دەبێت".

 

شایان عەسکەری، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە پەیجی خۆی (29 تشرینی دووەمی 2020) نوسراوێکی بڵاوکردووەتەوە کە واژۆی 37 پەرلەمانتاری کوردستانی لەسەرەو "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاندووە، "دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەرنامەی کاری دانیشتنی رۆژی دووشەممەی (30ی تشرینی دووەمی 2020) داناوە، برگەی کێشەی موچەی ھاووڵاتیانی تێدا نییە، بۆ ئەوەش ژمارەی یاسایی پەرلەمانتاران واژۆمان کردووە، بۆ زیادکردنی برگەی موچە بۆ بەرنامەی کاری دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی کوردستان."


ئەوەشی وتووە: "دۆزینەوەی چارەسەر بۆ دۆخی خراپی موچەی ھاووڵاتیان و ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا، دەبێ لە پێشینەی ئەرکی پەرلەمان بێت، لە حاڵەتی جێگیرنەکردنی ئەو بڕگەیە لە بەرنامەی کاری سبەینێ، یاخود دەرفەت نەدان بە گفتوگۆ لەسەر موچەی ھاووڵاتی، ھەڵوێستی کرداریمان دەبێت".

me_ga.php?id=1690