گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پلانێک بۆ دابینکردنی موچە

میدیای نزیک لە سەرۆکی حکومەت هەوڵێک بۆ دابینکردنی موچە ئاشكرادەکات

2020.11.29 - 10:15
میدیای نزیک لە سەرۆکی حکومەت هەوڵێک بۆ دابینکردنی موچە ئاشكرادەکات

ناس کورد-

میدیای نزیک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاویکردەوە، حکومەتی هەرێم هەندێک لە موڵک و زەوییەکانی بۆ دابینکردنی موچەی موچەخۆران دەفرۆشێت.

 

ماڵپەڕی کوردستان 24ی نزیک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێم (یەکشەممە 29ی تشرینی دووەمی 2020) لەزاری سەرچاوەیەکی وەزارەتی داراییەوە بڵاویکردووەتەوە: " بڕیاره‌ شوێنی یانه‌ی ئاوێزه‌ی خێزانی، به‌ ته‌واوی پێكهاته‌كانییه‌وه‌، كه‌ موڵكێكی حكومه‌ته‌ و ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شه‌قامی 60 مه‌تری شاری هه‌ولێر، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، كه‌ ده‌كاته‌ 6ی کانونی یەکەمی 2020، بۆ فرۆشتن بخرێته‌ زیادكردنی ئاشكرا."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه‌، ئەوەش بەشێکە لە ھەوڵەکانی حکومەت بۆ فرۆشتنی ھەندێک لە موڵک و زەوییەکانی بۆ دابینکردنی مووچەی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.

 

بەهۆی کێشەکانی هەریم و بەغدا و پەسەندکردنی یاسای قەرز لە پەرلەمانی عێراق، تاوەکو ئێستا بەغدا 320 ملیار دیناری موچەی مانگی ڕابردووی فەرمانبەرانی هەرێمی نەناردووە و حکومەتی هەرێمیش دەڵێت، بەبێ ئەو 320 ملیارە ناتوانن موچە دابین بکەن.