گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە تاوانی کوشتن

دوای 11 ساڵ پۆلیسی هەولێر بکوژێکی دەستگیرکرد

2020.11.29 - 09:49
App store icon Play store icon Play store icon
دوای 11 ساڵ پۆلیسی هەولێر بکوژێکی دەستگیرکرد

ناس کورد- 

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی بکوژێکی ڕاگەیاند کە لە ساڵی 2009وە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (29ی تشرینی دووەمی 2020) دەڵێت، بنكەی پۆلیسی عەنكاوە و بنكەی پۆلیسی تووڕەق بە هاوكاریی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن، لەناو گومرگی سەوزەو میوەی هەولێر، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ع.ع.ح) تەمەن 36 ساڵ دەستگیر كردووە كە بەپێی ماددە (405) لە یاسای سزادان داواكراو  بوو.


باس لەوەشکراوە، لەکاتی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارە، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەی لە جۆری (كیا فلات) و دەمانچەیەكی جۆری (كڵۆك) و كلاشنكۆفێكی جۆری (سیخۆ مزەللی)دا گیراوەو، بە بڕیاری دادوەر راگیرا و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.


باسی لەوەشکردووە کە "تۆمەتبار لە ساڵی 2009ەوە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە."