ناس کورد-
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دزرانی ئۆتۆمبێلێک لە ناو بازاڕی ڕانییە، پۆلیسی شارەکە دەڵێت، هەواڵەکە دوورە لە ڕاستییەوە و ئەو کەسە ئۆتۆمبێلەکەی لێ ون بووە و دواتر دۆزراوەتەوە.
لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین دزرانی ئۆتۆمبێلێکی لەناو بازاڕی ڕانیە ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، ڕاستی ڕووداوەکە ئەوەیە کە ئەمڕۆ هاوڵاتییەک لەناو شاری ڕانیە ئۆتۆمبیلەکەی لە شوێنێکی قەرەبالغ لەناو بازار ڕاگرتبوو، دواتر شوێنی ئۆتۆمبیلەکەی پێ نەزانیوەتەوە و وای زانیوە ئۆتۆمبیلەکەی لێ دزراوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای بەدواداچوون لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین، هاووڵاتییەکە ئۆتۆمبیلەکەی لەشوێنێکی تر راگرتبوو کە پێشتر شوێنەکەی پێ نەزانیبووەوە، ئێستاش ئۆتۆمبیلەکەی لەلای خاوەنەکەیەتی.