گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دیمەنی دەستگیرکردنی ’’تەڵەکەبازێك’’ لە بەغدا کە خۆی بە ئەفسەر ناساندووە

2020.11.28 - 23:34
دیمەنی دەستگیرکردنی ’’تەڵەکەبازێك’’ لە بەغدا کە خۆی بە ئەفسەر ناساندووە

ناس کورد-

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق ڕایگەیاند، هێزەکانیان توانیویانە  کەسێکی "تەڵەکەباز" لە بەغدای پایتەخت دەستگیربکەن کە خۆی وەک ئەفسەرێکی پلە بەرزی دەزگاکە نیشانداوە و کاری ساختەی کردووە و هاووڵاتیانی هەڵخەڵەتاندووە و بەدەیان هەزار دۆلاری لێوەرگرتوون، ئاماژەبەوەشکراوە، ژمارەیەک ئەفسەری دەزگاکەش لەتاوانەکانی ئەو کەسە تەڵەکەبازەدا تێوەگلاون .

 

بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆیەک کە لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق بڵاوکراوەتەوە و " ناس کورد "بینوویەتی ( 28ی تشرینی دووەمی 2020) تێدا دەرکەوتووە،" کارمەندانی دەزگاکە هەڵدەکوتنە سەرماڵی کەسێکی تەڵەکەباز لەشاری بەغدا کە خۆی وەک ئەفسەرێکی پلە بەرزی دەزگا ئەمنییەکە نیشانداوە ولەگەڵ ژمارەیەک ئەفسەری سەربە دەزگاکە تێوەگلاون لەهەڵخەڵتاندن وەرگرتنی پارە لەهاووڵاتیان".  

 

لەبەشێکی دیکەی گرتە ڤیدیۆیەکدا، تاوانبارەکە دان بە تاوانەکانیدا دەنێت و ئاماژە بەوە دەکات کە تاوانەکانی بەهاوکاریی چەند ئەفسەرێکی دەزگاکە ئەنجامداوە کە پەردەپۆشی تاوانەکانیان بۆ کردووە و بە دەیان هەزاردۆلاریشان لەخەڵک وەرگرتووە بەرامبەر بە بەڵێنی دامەزراندنیان لە فەرمانەگان و دامەزراوەکانی حکومەت.