گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێک لە عبداللطیف سەلەفی

پەیامێک لە عبداللطیف سەلەفییەوە بۆ مەریوان هەڵەبجەیی

2020.11.28 - 22:45
پەیامێک لە عبداللطیف سەلەفییەوە بۆ مەریوان هەڵەبجەیی

ناس کورد-

د.عبداللطیف سەلەفی، وتارخوێنی مزگەوتی بەهەشت لەشاری سلێمانی مەرجەکانی دانیشتن و گفتوگۆی لەگەڵ مەریوان هەڵەبجەیی، نوسەر ئاشكراکرد و ڕایگەیاند، پێویستە دانیشتنەکە ڕووبەڕوو بێت و دوربێت لە جنێو و قسەی نەشیاو، دەشڵێت، چاوەڕوانی وەڵامن.

 

د.عبداللطیف سەلەفی (شەممە 28ی تشرینی دووەمی 2020) لە فەیسبوکی فەرمیی خۆی پەیامێکی ئاڕاستی مەریوان هەڵەبجەیی کردووە بەمەبەستی ئەنجامدانی دیبەت و چەند مەرجێکی داناوە کە ئەمانەن:

 

1- موجادەلەو مونازەرەیەکى زانستى بێت و دور بێت لە جنێوو و قسەى نەشیاو، بەتایبەت بەرامبەر پیرۆزیەکانى ئیسلام.

 

2- قسە لەسەر بابەتە سەرەکییە گەورەکان (الأصول والکلیات) بکرێت وەک (الایمان بالله ورسله وکتابه...)، نەک لەسەر بابەتە لاوەکیی و لقەکان؛ چونکە شتى لاوەکى و جوزئی كاتى زۆری دەوێت و بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی بەشی ناکات ، وە تاوەکو لە تەوەرێک تەواو نەبین نەچینە سەر تەوەرێکی تر.

 

3- دانیشتنەکە ڕوو بەڕوو بێت لە سلێمانى یان هەولێر نەک بە ڕێگاى ئۆنلاین، وە ڕاستەوخۆ پەخش بکرێت لە کەناڵى ئاسمانییەوە، وە هیچ یەکێکیان کەسیان لەگەڵ نەبێت و هیچ پەرتوک و مۆبایل و کۆمبیوتەريان لەبەر دەست نەبێت و سەماعەشيان لەگوێ نەبێت، بۆ ئەوەى بە زانستى خۆیان قسە بکەن، نەک قسەى ئەم و ئەو نەقڵ بکەن.

 

ئاماژەی بەوەشكردووە،  پابەند نەبوون و دەرچوون لەم مەرجانە کۆتایی بە دیبەیتەکە دەهێنێت و کەسى پابەند نەبوو بە ناحەق و دۆڕاو حیساب دەکرێت.

 

لە پەیامەکەدا ئەوەش هاتووە: "چاوەڕێی وەڵامتین بە کردەوە بێیت بۆ دانیشتنەکە لەمڕۆوە تا دە ڕۆژی تر هەر کاتێک بێییت دکتۆر ئامادەیە إن شاء الله."

 

د.عەبدوللەتیف سەلەفی وتارخوێنی  مزگەوتی بەهەشتە لە شاری سلێمانی و شوێنکەوتەیەکی بەرچاوی لە ڕەوتی سەلەفی هەیە.