ناس کورد-
سەرەڕاى زۆربوونى ئەوانەى دژى بەستنى دەمامک لە شوێنە گشتیەکان لێکۆڵینەوەیەک دەریدەخات بەستنى چەند گرنگە و لە مەترسى توشبوون بە پەتاکان بەتایبەتى کە لەئێستا کۆرۆنا بڵاوبوەتەوە دەتپارێزێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
زانایانى پەیمانگاى "مایۆ کیلینیک" لێکۆڵینەوەیەکى نوێیان لەسەر ڕۆڵى دەمامک کردووە لە گواستنەوەى ڤایرۆسدا و زۆرینەى ئەو دەمامکانەى لە قوماش دروستکراون تاقیانکردوەتەوە.
بەپێى ئەو ڤیدیۆیەى پەیمانگاکە بڵاویکردووەتەوە، دەردەکەوێت دەمامک ڕۆڵێکى زۆر گرنگى هەیە لە ڕێگەگرتن لە بڵاوبونەوەى پرژەى ناو بۆرى هەناسەدانى مرۆڤ لەکاتى هەناسەدان و پژمین و کۆکەشدا.
پێگەى BGRى ئەمریکى ڤیدیۆکەى بڵاوکردوەتەوە و لە سەرى نوسیویەتى، "ئەگەر دواى سەیرکردنى ئەم ڤیدیۆیە دەمامک نەبەستیت ئەوە شێت بوویت".