گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەنگەکانی بایدن و گیرفانی ترەمپ

دەنگەکانى بایدن لەسەر حسابى گیرفانى ترەمپ لە زیادبووندان

2020.11.28 - 20:48
دەنگەکانى بایدن لەسەر حسابى گیرفانى ترەمپ لە زیادبووندان

 

ناس کورد-

پێگەى New York Postى ئەمریکى بڵاویکردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا کە ولایەتەکەى کۆتایى هاتووە، سێ ملیۆن دۆلارى بۆ دووبارە هەژمارکردنەوەى دەنگەکانى ولایەتى ویسکنسن خەرجکردووە، بەڵام ئەنجامەکە شۆکهێنەر بوو، کاتێک دەنگەکانى بایدن زیادیان کرد.

 

پێگەى New York Post لە راپۆرتێکدا هێماى بۆ ئەوەکردوە، دواى ئەوەى دۆناڵد ترەمپ سێ ملیۆن دۆلارى خەرجکرد بۆ دووبارە جیاکردنەوەى دەنگەکانى ولایەتى ویسکنسن، ئەنجامەکان کۆتاییان هات و دەنگەکانى جۆ بایدن کاندیدى دەرچوو بۆ سەرۆکایەتى ئەمریکا 132 دەنگ زیادیان کرد.

 

ڕونیشکراوەتەوە، لە ئێستا بایدن بە 20600 دەنگ لەو ولایەتە پێش ترەمپ کەوتووە و ئەو دەنگانە کە سەرجەمیان لە کەرتى میلووکى بوون بەها و نرخێکى تایبەت بە خۆیانیان هەیە، هەروەها ترەمپ 68 دەنگى ترى بەدەستهێناوە و پێشبینى دەکرێت ڕۆژى یەکشەممە 29ى تشرینى دووەمى 2020 پرۆسەى جیاکردنەوەکە لەو ولایەتە کۆتایى بێت.

 

لاى خۆیەوە جۆرج کریسنتسۆن، نوسەرى کەرتى میلووکى باسى لەوەکردوە، ئەنجامى دووبارە جیاکردنەوەى دەنگەکان شەفاف و ورد و دادپەروەرانە بووە و یەک بە یەکى کارتەکانى دەنگدان پشکنینیان بۆ کراوە، هەروەها ڕێگە بە جەماوەریش دراوە چاودێرى پرۆسەکە بکەن.