گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داهاتووی هەرێم بەرەو تونێلێک

’’داهاتووی هەرێم بەرەو تونێلێکی تاریک دەڕوات و هیچ بنەمایەکی مانەوەی نەماوە’’

2020.11.28 - 20:38
App store icon Play store icon Play store icon
’’داهاتووی هەرێم بەرەو تونێلێکی تاریک دەڕوات و هیچ بنەمایەکی مانەوەی نەماوە’’

ناس کورد 

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ ڕایدەگەیەنێت، دەسەڵات نە نیازی چاکسازی هەیە و نە دەشیەوێت چاکسازی بکات و داهاتووی هەرێم بەرەو تونێلێکی تاریک دەڕوات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان لە میانەی کۆڕێکدا لە چوارقوڕنە (شەممە 28ی تشرینی دووەمی  2020) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاندووە: "دەسەڵات نەنیازی  چاکسازی هەیە نە دەشیەوێت چاکسازی بکات، گەندەڵی و بەهەدەردان و قۆرخکاری لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتدا زۆر بەقوڵی ڕەگی داکووتاوە، داهاتووی هەرێم بەرەو تونێلێکی تاریک دەڕوات و هیچ بنەمایەکی مانەوەی ئەم دەسەڵاتە گەندەڵ و ستەمکارە نەماوە".

 

ئەوەشی وتووە: "لەسەر خەباتی پەرلەمانی خۆمان بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی دەسەڵات ناچاربکەن داهات شەفاف بکات".