ناس کورد-
بەرپرسی سۆشیاڵ میدیای محەمەد مەلا فایەق شارەزووری لەبارەی نەگەڕانەوەی ناوبراو بۆ وتاردان ڕایگەیاند، تەندروستیی زۆر باشە، بەڵام وتاردان هێز و توانای زۆری دەوێت و نایەوێت جارێ بگەڕێتەوە.
ئومێد محەمەد، سەرپەرشتیاری سۆشیاڵ میدیای محەمەد مەلا فایەق شارەزووری لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لە ڕوونکردنەوەیەکدا (شەممە 28ی تشرینی دووەمی 2020) بڵاویکردەوە: "بەڕێزان و خۆشەوستان مامۆستا تەندورسى زۆر باشە سوپاس بۆ خودا، سەبارەت بە وتاردانى، یەکشەممەى رابردوو داوام لێکرد هەوڵبدات و بگەڕێتەوە، بەڵام بەهۆى ئەوەى وتارى هەینى وەک هیچ بابەتێکى تر نیە و پێشکەش کردنى پێویستى هێز و توانایەکى باش هەیە بۆ ئەوەى بەباشترین شێوە ئایەت و فەرموودەکان بدەیت بە گوێ ئامادەبوواندا، مامۆستا حەزى نەکرد بگەڕێتەوە سەر مینبەر تا بەتەواوى ئەو هێزەى بۆ دەگەڕێتەوە."
ئاماژەی بەوەشكردووە: " بۆ بابەتى تریش من زیاتر لە پێنج جا هەوڵم داوە و بەتەواوى پێداویستەوە چوومە خزمەتى کە تەنها یەک دەقە قسەمان بۆ بکات بەڵام حەزى پێ نەبووە، منیش حەزم نەکردوو زۆرى لێ بکەم. "
لەماوەی ڕابردوودا، محەمەد مەلا فایەق شارەزووری بەهۆی توشبوونی بە کۆرۆنا لە وتاردان دوورکەوتەوە و ماوەیەک لە نەخۆشخانە مایەوە.
محەمەد فایەق سەعید له سالی 1971 له سلێمانی لهدایك بووه، بڕوانامهی بهكالۆریۆسی له زانسته ئیسلامیهكاندا هیناوه، پاشان وهك مامۆستایهك وانهی زمانی عهرهبی و پهروهردی ئیسلامی وتووەتەوە، لهئێستادا وتاربێژی مزگهوتی حاجی عهباسی باراویه له گهرهكی قرگهی شاری سلێمانی.