گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاگادارییەک بۆ کۆمپانیاکانی دەرمان

کۆمپانیاکانی دەرمان ئاگادار دەکرێنەوە ’’ڕێککاری یاسایی دەگیرێتەبەر’’

2020.11.28 - 19:21
کۆمپانیاکانی دەرمان ئاگادار دەکرێنەوە ’’ڕێککاری یاسایی دەگیرێتەبەر’’

ناس کورد

بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان ئاگاداری گشت کۆمپانیاکانی دەرمان دەکاتەوە پابەندی رێنماییەكانی پەیوەست بە لکاندن و بەکارھێنانی (ستیکەر) ببن و هۆشداریداوە لەوەی کە ئەو کۆمپانیایانەی کەمتەرخەم بن، ڕوبەڕووی سزای تووند دەبنەوە.

 

بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لە ئاگادارییەکدا (شەممە 28ی تشرینی دووەمی 2020) کەوێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، ڕایگەیاندووە: " ئاگاداری گشت کۆمپانیاکانی دەرمان دەکەینەوە کە پابەندی رێنماییەكانی پەیوەست بە لکاندن و بەکارھێنانی (ستیکەر) ببن، بە پێچەوانەوە رێوشوێن و رێکاری یاسایی توند بەرانبەر سەرپێچیكاران و ئەو کۆمپانیایانەی کەمتەرخەم دەبن، دەگیرێتەبەر و ڕوبەڕووی سزای تووند دەبنەوە."

 

باسی لەوەشکردووە: "ھەڵمەت و بەدواداچوون بەردەوام دەبێ لە رێگەی لیژنە تایبەتەکانی بەڕێوەبەرایەتیەكەمان بۆ پەیوەست بوون بە  بەکارھێنانی ستیکەر و چاودێریكردنی بازاڕ."


بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان دەڵێت: "ھۆشیارکردنەوەی ھاوڵاتیانیش بە گرنگ دەزانین بۆ رێنماییەكانی سەلامەتی و یاسایی دەرمان، ئەمەش لە پێناوی دەستبەرکردنی باشترین جۆری دەرمان لە رووی كوالێتی و كاریگەری و سەلامەتییەوە بۆ ھاونیشتیمانیان".