ناس کورد-
ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووس و چاڵاکوان و ڕێکخراوەکان بەیاننامەیەکیان بەناونیشانی " بەیاننامەی ناڕەزایەتی لەدژ کارەساتێکی قێزەون کە دژ بە کچێکی 13 ساڵان کراوە" ئاڕاستەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و داواکاری گشتی کرد و داوای هەڵوێستی ئەو لایەنانە دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ئەو کەسە (خەڵکى شارۆچکەى هەریرە) تەمەنی 40 ساڵە و پێشمەرگەیە و دوو هاوسەری دیکەی هەیە، لە بەرامبەردا قەرزدا کچێکی 13 ساڵانی وەرگرتووە و کردوویەتی بە هاوسەری خۆی و دوێنێ گواستوویەتییەوە.
ئەوەش هاتووە: " داوا دەکەین بەپەلە بێنە سەر خەت و ڕێگا لەم هاوسەرگیریە نایاساییە و هاوشێوەکانی بگرن و مافی ئەم منداڵە بەزوترین کات بگەڕێندرێتەوە و ئەوانەشی ئەم کارەیان دەرهەق بەمنداڵەکە کردووە بەتوندترین شێوە سزابدرێن بۆ ئەوەی جارێکی تر مافی منداڵ و ئافرەت پێشێل نەکرێت و ڕووداوی وا ڕوونەداتەوە."
دەقی بەیاننامەکە:
بەیاننامەی ناڕەزایەتی لەدژ کارەساتێکی قێزەون کە دژ بە کچێکی 13 ساڵان کراوە
بۆ بەرێز: سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
بۆبەرێز:حکومەتی هەرێمی کوردستان
بۆ بەرێز:پەرلەمانی کوردستان
بۆ بەرێز:ڕای گشتی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی مافی ئافرەت و مافی منداڵ
پیاوێکی تەمەن 40 ساڵان بەناوی مهدی ناصر ڕەسول کەپیشەی پێشمەرگەیە و دانیشتووی ناحیەی هەریری سەربە قەزای شەقڵاوەیە، لەبری قەرز کچێکی قەرزارەکەی کەتەمەنی 13ساڵانە، وەردەگرێت و هاوسەرگیری لەگەڵ دەکات و دوێنی گواستویتیەوە، پیاوەکە هاوسەری سێیەمیەتی و پێشوتر لەگەڵ ئافرەتێکی عەرەب و ئافرەتێکی کورد هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی چەند مندالێکە.
داوا دەکەین بەپەلە بێنە سەر خەت و ڕێگا لەم هاوسەرگیریە نایاساییە و هاوشێوەکانی بگرن و مافی ئەم منداڵە بەزوترین کات بگەڕێندرێتەوە و ئەوانەشی ئەم کارەیان دەرهەق بەمنداڵەکە کردووە بەتوندترین شێوە سزابدرێن بۆ ئەوەی جارێکی تر مافی منداڵ و ئافرەت پێشێل نەکرێت و ڕووداوی وا ڕوونەداتەوە.
داوای ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووس و چاڵاکوان و ڕێکخراوەکان:
1ـ زێدان خەسرۆـ ڕۆژنامەنووس
2ـ ڕێکخراوی ڕێژنە میدیا
3ـ جبار احمد شمس الدین ـ نوسەر
4ـ ڤان هەرکی ـ چالاکوانی مەدەنی
5ـ مێڤان هەرکی - ڕوژنامەنوسی سەربەخو
6ـ عومەر مەلا سابیر ـ چالاکوان
7ـ ڕێکخراوی هاودەنگ
8ـ هەورامان خالید ڕۆژنامەنووس
9ـ چیمەن امین فتاح ـ چالاکوان
10ـ کارۆخ سەید ڕزگار ـ چاودێری سیاسی
11ـ مەزهەر عەبدولجەبار ـ ڕۆژنامەنووس
12ـ شێواز مەسعوود موحەممەد ـ ڕۆژنامەنوس
13ـ بەختیار رەباتی بەڕێوبەری هەنگاو میدیا
14ـبەهار موونزیر بەڕیوبەری ڕێکخراوی خەڵك بۆ گەشەپێدان (PDO )
15ـ ڕێکخراوی خەڵك بۆ گەشەپێدان(PDO)
16ــ ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان Wola
17ـ شۆخان ئەحمەد ڕەشید پارێزەر
18ـهێمن گۆپتەپەیی - ڕۆژنامەنوس
19ـچرۆ عمر / پەرستار
20ـنازە کویستانی چالاکی مە دە نی
21.
22ـ
23ـ
24ـ
25ـ
26ـ
27ـ
28ـ
29ـ
30ـ
گەر ویستتان، ناوی خۆتان یان ڕێکخراوتان بنووسن و بنێرنەوە