گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوونکردنەوەیەک لە ڕێزان شێخ دلێرەوە

لەسەر تۆمەتەکانى بەرگریکردن لەپارتی ڕێزانی شێخ دلێر ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

2020.11.28 - 16:44
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەر تۆمەتەکانى بەرگریکردن لەپارتی ڕێزانی شێخ دلێر ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

ناس کورد-

لەسەر بەرگریکردن لە پارتی، ڕێزان شێخ دلێر، پەرلەمانتاری یەکێتی، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بە مەبەست لێکدانەوە بۆ قسەکانی کراوە بۆ خزمتکردن بە لایەنێکی سیاسی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕوونکردنەوەیکدا نوسینگەی ڕێزان شێخ دلێر، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق (شەممە 28ی تشرینی دووەمی 2020) ڕایگەیاند: "بـەداخـەوە وەک کاری هەمیشەی بەشێک لە پەیج و ئەکاونتە دەوڵەمەندکراوەکان بەقوتی خـەڵک شێواندنیان بۆ چەند وتـەیەکی بەڕێز ڕێزان شێـخ دلێر کردوە کە لە میانەی بەرنامەیەکی تەلەفزێۆنی وتوێتی، هەروەهـا بەشێکی تر بەخزمەتی لایەنێکی سیاسی لێکدانـەوەیان بـۆ کردووە، لە کاتێکدا مەبەستی بەڕێزیـان لە بەرنامەکـەدا کە بەزمانی عەرەبی بووە، دەرخستنی ڕووی ڕاستەقینـەی بەشێک لەل ایەنە سونی و شیعیەکان بووە کە لەترسی دەنگی شەقامیان لە نێـو هۆڵی پەرلەمان نمایشی جیاواز دەکەن ولە پشت پەردەوە کردەوەکــانی پێچەوانەتر."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: " ئەو هــەوڵانەش دژ بـە بەڕێز ڕێزان شێـخ دلێر بڵاودەکرێتەوه ئەو دژایەتیــە بێ ناوەرۆکانە دەرخەری ئەوەن کە بەڕێزیان چەند چـالاکانە لە بەشداریەکانی لە لیژنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران و لەنێو هۆڵی پەرلەمانیش داکۆکی لە ماف و قوتی خـەڵکی دەکـات و هەروەهــا هەمیشە بەڕێزیان دەستپێش خەر بووە لە پێشنیاری باش و کارکردن لە پێناو پێداویستیە هەنوکەیەکانی کۆمەڵگـە."

 

لە کــۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، ڕێزان شێـخ دلێر ئەوە دووپاتدەکاتـەوە کە ئەو هەوڵە دژایەتیانە گەرموگوڕتریان دەکـات لە خزمـەتی زیاتر هاوڵاتیان و خزمەتی ئەو پرانسیپانەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستـان لە پێناوی دامەزراوە.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵێكی عەرەبی، ڕێزان شێخ دلێر، ڕایگەیاندبوو: "ئەو فراکسیۆنانەی گوێیان بە ناڕەزایی پارتی نەدا لە یاسای قەرزدا، ئێستا حزبەکانیان لە پارتی دەپاڕێنەوە بگەڕێتەوە پەرلەمان."