ناس کورد-کاروان مەحمود
هەوڵێک هەیە ژمارەیەک پەرلەمانتار بایکۆتی دانیشتنی رۆژی دووشەممەی پەرلەمانی کوردستان بکەن و سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕانیش دەڵێت، پێیان باشە بەشداری دانیشتنەکە بکرێت و یاداشتێک ئاڕاستەی دەستەی سەرۆکایەتی بکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
گوڵستان سەعید، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان (28ی تشرینی دووەمی 2020) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند: " هەوڵێک لە ناو ژمارەیەک فراکسیۆنی پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانتار هەیە بایکۆتی دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان بکەن، بەڵام وەکو فراکسیۆنی گۆڕان پێمان باشە بەشداری دانیشتنەکە بکەین و یاداشتێک ئاڕاستەی دەستەی سەرۆکایەتی بکەین."
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان رونکردنەوەی زیاتریدا و وتی: "بەهۆی ئەوەی پەرلەمانتاران نوێنەری خەڵکن باشترە لەم قۆناغەدا بەشداری دانیشتنەکان بکرێت و یاداشت و داواکارییەکان بگەیەنرێتە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان".
رۆژی (28ی تشرینی دووەمی 2020) بانگەوازی ئاڕاستەی پەرلەمانتاران کرد بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان لە رۆژی دووشەممە 30-11-2020 بەمەبەستی خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای په‌روه‌رده‌و خوێندن له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق، پێشنیازه‌یاسای هه‌موارى یه‌كه‌می زانكۆ تایبه‌ته‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق، خوێندنه‌وه و گفتوگۆكردنی هه‌ردوو راپۆرتی لیژنه‌ی (په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندى كوردستانى)و لیژنه‌ی (رۆشنبیر‌و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان)، سه‌باره‌ت به (دیارده‌ى كۆچی گه‌نجان بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات)، به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە کۆتاییدا خستنه‌ڕووى بیرۆكه‌ى په‌رله‌مانتار (شنۆ ئه‌شقى عبدالله)، په‌یوه‌ست به (ڕه‌خساندنی هه‌لی كار له‌هه‌رێمی كوردستان).