گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

به‌رەى ناڕازى لە ناو کۆمەڵ فراوان بۆتەوە

دەستلەکارکێشانەوەى بەرپرسەکانى کۆمەڵ بەردەوامە لە حیزبەکەیان

2019.05.15 - 16:39
App store icon Play store icon Play store icon
دەستلەکارکێشانەوەى بەرپرسەکانى کۆمەڵ بەردەوامە لە حیزبەکەیان

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- ئه‌حمه‌د مسته‌فا سه‌رۆكى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ له‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، زۆرینه‌ى سه‌ركردایه‌تى كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ ده‌نگه‌ ناڕازی و ئه‌ندامه‌ ده‌ستله‌كاكێشاوه‌كانن، ده‌شڵێت، ناڕازییه‌كان به‌شدارى كۆنگره‌ى داهاتووى كۆمه‌ڵ ناكه‌ن. . عه‌باس محه‌مه‌د، سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ له‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر كه ‌ئه‌مڕۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌ستله‌كارکێشانه‌وه‌ى لە کۆمەڵ ڕاگەیاند، تایبەت به‌ ناس كورد-ى ڕاگەیاند: "سه‌ركردایه‌تى كۆمه‌ڵ په‌یوه‌ندییان پێوه‌ كردووین تا نه‌گه‌ینه‌ بڕیاى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌، به‌ڵام قسه‌كانیان جێگه‌ى متمانه‌ پێكردن نه‌بوون‌، له‌ ئاستى داواكانى ئێمه‌ نه‌بووه‌". . لەبارەى هۆکارەکانى دەستلەکارکێشانەوەکەى عەباس محەمەد وتی: "ئێمه‌ نیگه‌رانین لەو ستەمەى له‌ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك كراوه‌ له‌ناو كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان، ئێمه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ شه‌ڕ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ بوونى نه‌بێت، به‌ڵام له‌ناو كۆمه‌ڵى ئیسلامى كۆمه‌ڵێك كه‌س بوونه‌ته‌ هۆكارى ئەو ستەمە". . "به‌ره‌كه‌مان بەرەى ناڕازی، فراوانتر ده‌بێت، زۆرینه‌ى سه‌ركردایه‌تى كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ به‌ره‌ى ناڕازین، به‌ڵام پێان وایه‌ ده‌بێت دان به‌خۆدا بگرین تا كۆنگره‌، تا ئه‌و كارانه‌ یه‌كلابكه‌ینه‌وه‌، ئێمه‌ ئێستا له‌ ده‌ره‌وه‌ى كۆمه‌ڵین"، عه‌باس محه‌مه‌د واى وت. . وتیشی، ئەوان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شدارى كۆنگره‌ى داهاتووى كومه‌ڵ ناكەن، چونکە ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌ و چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌ش ناكه‌ن گۆڕانكارى بكرێت و بگه‌ڕێنه‌وه. . ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، له‌ کۆنگرەیەکی رۆژنامەونیدا عەباس محەمەد، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند،" دەچێتە پاڵ ئەو بەرپرس و ئەندامانەی چەند رۆژی رابردوو وازیانهێنا و لە ئەمڕۆەوە هیچ پەیوەندییەکی بە کۆمەڵى ئیسلامیه‌وە نەماوە".   عەباس محەممەد رایگەیاند "دوای رازینەبوون بە ئەنجامی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی حیزب لە بەشێک لە مەڵبەندەکان بەتایبەت مەڵبەندەکانی 3 و 11 لە هەولێر، هەر لە یەکەم رۆژی هەڵبژاردنی بەرپرس و ستافی نوێ کەوتنە دژایەتیکردنیان تاوەکو ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە کران". . وتیشى، "لادان هەیە لەو بنەما شەرعیانەی کۆمەڵی ئیسلامی لەسەر راگەیێندراوە، لە دیاریترینیان نەبوونی دادگەری، بەجۆرێک تائێستاش خەڵکێک لە چینی بەرزدا دەژین و ئامۆژگاری خەڵکە رەشوڕووتەکە دەکەن کە ئارامبگرن قەیرانە، لەماوەی مانگی رابردوودا سێ بەرپرسی باڵا و 70 کادیری باڵا و ناوەندی بە ئاشکرا وازیان لە کۆمەڵی ئیسلامی هێناوە، بەڵام حیزب "بێباک و بێمنەت" بووە بەرامبەر ئەو کەسانەی چەندین ساڵە بە خۆیان و ماڵ و منداڵیانەوە خزمەتیان بە حیزب دەکەن". . .