گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری بخوێنەوە

ئەو پیاوەی بە شەش ژنی دووگیانەوە خۆی کرد بە ناو ئاهەنگێکدا

2020.11.28 - 12:13
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو پیاوەی بە شەش ژنی دووگیانەوە خۆی کرد بە ناو ئاهەنگێکدا

ناس کورد-

هەمووان سەرقاڵی چێژوەرگرتن بوون لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری و چاوەڕێی هاتنی بوک و زاوایان دەکرد، بەڵام پیاوێک بە شەش ژنەوە خۆی کرد بە ئاهەنگەکەدا و سەرنجی هەمووانی بەلای خۆیدا ڕاکێشا. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مایک ئێزی-نوڵێی نۆوگو کە خاوەن یانەیەکی شەوانەی خەڵکی نەیجیریایە، لەناکاو خۆی کرد بە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری هاوڕێکیدا و شەش ژنی لەگەڵدا بوو کە هەموویان دووگیان بوون، لەوەش سەیرتر، مایک بانگەشەی ئەوەى کردووە کە باوکی هەموو ئەو منداڵانەیە.

 

مایک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە "پریتی مایک" بەناوبانگە بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەو باوکی هەموو ئەو منداڵە لەدایکنەبووانەیە کە لە سکی ئەو شەش ژنەدان.

 

مایک بە جلێکی پەمەییەوە و ژنەکانیش هەموویان بە یەک جۆر جلەوە دەرکەون، ئەو ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کە یەکە یەکە ماچی سکی ژنەکانی دەکات.

مایک لە ئینستاگرامەکەى وێنەی خۆی و هەر شەش ژنەکەى داناوە و لەسەری نوسیوە، "پریتی مایک لەگەڵ شەش نازدارە ژنەکانیدا کە دەبنە دایک، هیچ فێڵێکی ڤیدیۆیی تێدا نییە، ئێمە تەنها لە ژیانە باشەکەى خۆماندا دەژین."

me_ga.php?id=1689

دواتر مایک ڤیدیۆیەکی تری بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی، "هەموو ئەوەى لە ژیانمدا دەمەوێت ئەویە کە کاری زۆر بکەم، پارە بەدەستبهێنم، پۆست بکەم و ببمە سەر ئێشە بۆ ئەوانەى من بە مەیمون دەزانن."