ناس کورد-
کۆمارى ئیسلامى ئێران و ئوستورالیا دواى دانوستانێکى درێژ پڕۆسەى ئاڵوگۆڕکردنى سێ زیندانیکراویان ئەنجامدا، کە سزاى قورس درابوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
كايلي مور جيلبرت کە هەڵگرى هەردوو رەگەزنامەى بەریتانى و ئوستورالییە، لەساڵى 2018 ەوە لەئێران دەستگیرکرابوو بەتۆمەتى "هەواڵگرى" و سزاى 10 ساڵ زیندانى بۆ دەرکرابوو، بەڵام لەبەرانبەر ئازادکردنى سێ هاوڵاتى ئێرانیدا ئازادکرا.
بەپێی گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە میدیاکانى ئێران لە تویتەر بڵاویانکردووەتەوە و "ناس کورد" بینیویەتى، پرۆسەى ئاڵوگۆڕکردنى ئەو کەسانە دەردەکەوێت.
نخستین تصویر تبادل جاسوس صهیونیستی با سه تاجر ایرانی pic.twitter.com/Y0lEIFLY5J
— باشگاه خبرنگاران جوان | YJC (@yjc___agency) November 25, 2020
ئەو سێ ئێرانییە لەساڵى 2013 ەوە لە تایلەند زیندانى کرابوون و هەریەکەیان بەچەند ساڵێک زیندانى سزادرابوون، دواى ئەوەى تۆمەتى تەقینەوە و بە ئامانجگرتنى بەرپرسانى ئیسرائیلیان بەسەردا ساغکرایەوە لە بانکۆک و نیودلهى و تبلیسى پایتەختى جۆرجیا.
ئەو سێ کەسە پێکهاتوون لە سەعید مورادى، کە لە تایلەند دەستگیرکرا، سەعید خوزاعى کە لەکاتى هەوڵدان بۆ جێهێشتنى ئەو وڵاتە دەستگیرکرا، مەسعود سەداقەت کە دواى هەڵهاتنى بۆ مالیزیا دەستگیرکرا و گەڕێنرایەوە بۆ تایلەند و سزاى توندیان بۆ دەرکرا.