گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’مەخابن’’

یەکگرتوو: بێباکی لایەنەکانی دەسەڵات ھەموو سنورێکی ئەخلاقی تێپەڕاندووە

2020.11.28 - 09:27
App store icon Play store icon Play store icon
یەکگرتوو: بێباکی لایەنەکانی دەسەڵات ھەموو سنورێکی ئەخلاقی تێپەڕاندووە

ناس کورد-

سەرۆکى ئەنجومەنى سەرکردایەتى یەکگرتوو رایگەیاند، بێباکی لایەنەکانی دەسەڵات سەبارەت بە بژێوی خەڵک، ھەموو سنورێکی ئەخلاقی تێپەڕاندووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هادى عەلى لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک (28ی تشرینی دووه‌می 2020) کە "ناس کورد" بینیویەتى نوسیویەتى "دوای دەرچوونی یاسای قەرز و ڕاگرتنی مەرجداری شایستە داراییەکانی پەیوەست بە موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە، مەخابن حکومەتی ھەرێم ھیچ موبادەرەیەکی جیدی بۆ چارەسەکردنی ئەو کێشە گرنگەی پێوە دیار نییە".

 

ئاماژەى بەوەشکردووە "لە ڕاستیدا بێباکی و بێموبالاتی لایەنەکانی دەسەڵات سەبارەت بە بژێوی و موعاناتی خەڵک، ھەمو سنورێکی بەرپرسیارێتی قانونی و تەنانەت ئەخلاقیشی تێپەڕاندووە..!!".

 

هەفتەى ڕابردوو حکومەتى هەرێم لیژنەى دانوستانکارى راسپارد بۆ دەستپێکردنەوەى دانوستانەکان لەگەڵ بەغدا، بەبێ ئەوەى هیچ وادەیەک بۆ سەردانى لیژنەکە دیاریبکات.