ناس كورد-
سێ کرێکارى هەڵگرتنى تەرم لە کارەکانیان دەرکران بەهۆى وێنەگرتنیان لە تەنیشت تەرمى مارادۆناى ئەستێرەى تۆپى پێ، پێش ماوەیەکى کەم لە بەخاکسپاردنى.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بڵاوکردنەوەى وێنەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان توڕەیی زۆرى لێکەوتووەتەوە تا گەیشتن بە ئاستى هەڕەشەى کوشتن، ئەوەش بەپێی ئاژانسى ئەسۆشێتیدپرێس کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە.
دەیان هەزار کەس بە ڕیزەوە وەستابوون بۆ ماڵئاوایی کۆتایی مارادۆنا لە کۆشکى سەرۆکایەتى لە ئەرجەنتین، کە رۆژى چوارشەممە لەتەمەنى 60 ساڵید کۆچى دواییکرد.
کلاویدو فرناندیز یەکێک لە کرێکارانى هەڵگرتنى تەرم دەڵێت، لەگەڵ ئیسماعیلى کوڕى کارەکەیان لەدەستداوە.
لەیەکێک لە وێنەکاندا فرناندیز و کوڕەکەى دەردەکەون کە زەردەخەنە دەکەن و پەنجەکانیان بەرزدەکەنەوە لە تەنیشت تەرمى مارادۆناوە کە لە تابوتدایە. لە وێنەیەکى دیکەشدا کرێکارێکى دیکە لەهەمان دۆخدا دەردەکەوێت.
فرناندیز دەڵێت، ئاگادارى گرتنى ئەو وێنەیە نەبووە.