گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبارەى عێراقەوە

ترەمپ ڕاوێژکارەکانی ئاگاداردەکاتەوە: ئامادە بن

2020.11.28 - 08:16
ترەمپ ڕاوێژکارەکانی ئاگاداردەکاتەوە: ئامادە بن

ناس کورد-

ڕۆژنامەى واشنتن پۆستی ئەمریکی ڕایگەیاند، ترەمپ ڕاوێژکارەکانی ئاگادارکردووەتەوە لەوەى ئامادەی فەرمان بن بۆ وەڵامی وێرانکەر ئەگەر هاتوو هەر سەرباز و دیبلۆماتێکی ئەمریکی لە عێراق لەلایەن گروپە لایەنگرەکانی ئێرانەوە کوژرا.

 

دوێنێ هەینی، موحسین فاخیرزادە، گەورە زانای ئەتۆمی ئێرانی کە ئەمریکا و ڕۆژئاوا بە باوکی بەرنامەى ئەتۆمی نهێنی ئێرانی دەزانن لە هێرشێکی چەکدارییدا لە نزیک تاران کوژرا، ئاژانسی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکیدا دەڵێت، لەوانەیە ئەو بابەتە ببێتەهۆی دروستبوونی ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان ئەمریکا و ئێران.

 

بەپێی ڕاپۆرتی میدیا ئێرانییەکان، موحسین فاخیرزادە لە کاتی گواستنەوەیدا بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە دوای ئەوەى لە ئۆتۆمبێلەکەیدا تەقەی لێ کراوە، ڕۆیتەرز دەڵێت، ئەو کارە هەوڵەکانی بایدن قورستر دەکات بۆ هێورکردنەوەى دۆخەکە هاوشێوەی ئیدارەى باراک ئۆباما.

 

ئێران پەنجەى تۆمەت بۆ ئیسرائیل ڕادەکێشێت، بەڵام تەل ئەبیب تائێستا ڕەتی کردوەتەوە هیچ قسەیە لەسەر ئەو بابەتە بکات. هاوکات کۆشکی سپی و پنتاگۆن و سی ئای ئەی و تەنانەت تیمی بایدنیش ڕەتیان کردووەتەوە قسە لەسەر ئەو بابەتە بکەن. 

 

هاوکات حوسێن دیهقان، گەورە ڕاوێژکاری ئەمنی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئێران بەڵێن دەدات "وەک هەورەبروسکە بۆردومانی بکوژانی موحسین فاخیرزادە بکەن."

 

دەشڵێت، "لەدواین ڕۆژەکانی ژیانی سیاسیی هاوپەیمانەکەیان (ترەمپ)، ڕژێمی زایۆنی فشارەکانی بۆ سەر ئێران چڕ کردووەتەوە و دەیەوێت دەهۆڵی شەڕ لێبدات."