گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرەڕاى بوونى ڕەگەزنامە

سوید ڕێگەینەدا وەزیرێکى پێشووى عێراق بچێتە خاکى وڵاتەکەیەوە

2020.11.27 - 23:48
App store icon Play store icon Play store icon
سوید ڕێگەینەدا وەزیرێکى پێشووى عێراق بچێتە خاکى وڵاتەکەیەوە

ناس کورد-

 

پێگەیەکى سویدى ئاشکرایکرد، دەسەڵاتدارانى ستۆکهۆڵم رێگەیان بە وەزیرى پێشووى بەرگرى عێراق نەجاح شەمەرى نەداوە بچێتە ئەو وڵاتە، سەرەڕاى ئەوەى رەگەزنامەى سویدى هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی پێگەى "expressen" ى سویدى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، دەسەڵاتدارانى سوید رەتیانکردوەتەوە رێگە بە شەمەرى بدەن بچێتە خاى ئەو وڵاتە و نیشتەجێ بێت.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، هۆکارى ئەو بڕیارە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى تا ئێستاش شەمەرى  خاوەنى ماڵێکە لە عێراق، ئەوکاتەى وەزیرى بەرگرى بووە خێزانەکەى سودمەندبوون لە هاوکاری و مافى نیشتەجێبوون، پێش ئەوەى حکومەتى عێراق ناچار بکرێت بەتەواوى دەستلەکاربکیشێتەوە، دواى خۆپیشاندانەکانى دژى گەندەڵى.

 

بەپێی پێگەکە، شەمەرى دەیەوێت بگەڕێتەوە سوید، بەڵام دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە گومانیان لەو بەڵگەنامانە هەیە کە رادەستی کردووە، بۆیە رێگەیان نەداوە بگەڕێتەوە.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، شەمەرى تۆمەتبارە بە تاوانى جەنگ، لەبەرئەوەى فەرماندەى سەرجەم ئەو هێزانە بووە کە تۆمەتبارن بە کوشتنى خۆپیشاندەران.