ناس کورد-
بەرپرسێکى تەکیەى کەسنەزانى لە سلێمانى رایگەیاند، رووداوى تەقەکردنەکەى ئەمشەو هیچ پەیوەندییەکى بەتەکییەکەى ئەوانەوە نەبووە، بەڵام هەفتەى رابردوو تەقە لە مەزارى شێخ عەبدولکەریم کراوە و هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵى لێکۆڵینەوەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هەژار شێخ محەمەد ئەندامى ناوەندى رۆشنبیرى تەکیەى کەسنەزانى (27ى تشرينى دووەمى 2020) لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسیدا کە پەیامنێرى "ناس کورد" ئامادەبوو رایگەیاند، هەفتەى رابردوو تەقە لە تەکیە و مەزارى شێخ محەمەد شێخ عەبدولکەریم کراوە، بەڵام ئەو رووداوە تەقەکردنەى ئێوارەى ئەمڕۆ روویداوە، هیچ پەیوەندییەکى بەئەوانەوە نەبووە.
وتیشى پۆلیس و ئاسایش وێنە و ڤیدیۆى کامێراى چاودێرییان بردووە بۆ لێکۆڵینەوەى زیاتر، کەسەکانیش گیراون و دیارە کە کێن.
پێشتر پۆلیسى سلێمانى ئەو دەنگۆیانەى رەتکردەوە کە باس لە تەقەکردن دەکەن لەماڵى شێخ نههرۆ كهسنهزانى سەرۆکی تەریقەتی قادری لە کوردستان.
سهركهوت ئهحمهد وتهبێژی پۆلیسی سلێمانی ( 27ی تشرینی دووهمی 2020) به "ناس كورد"ی راگهیاند، ئهو دهنگۆیهى لەو بارەیەوە بڵاوکراوەتەوە دووره له راستییهوه و هیچ شتێكی لهو جۆره روینهداوه.
وتیشی "پهیوهندیم به هێزهكانی پۆلیسی فریاكهوتن و لایهنهكانی دیكهش كردووه رهتیان كردووهتهوه".
ناس کورد پەیوەندیکرد بە نوسینگەى شێخ نەهرۆ کەسنەزانى، بەڵام ئامادەنەبوون هیچ قسەیەک لەو بارەیەوە بکەن و وتیان دواتر رەنگە رونکردنەوە بدەن لەو بارەیەوە.
دواى کۆچى دوایی شێخ محەمەد شێخ عەبدولکەریمى باوکى لە تشرینى دووەمى ئەمساڵدا، شێخ نههرۆ كهسنهزانى بووە سەرۆکی تەریقەتی قادری لە کوردستان.