گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ کوژراو و 50 بریندار

قەدەغەى هاتوچۆ لە پارێزگایەکى عێراق راگەیەنرا

2020.11.27 - 22:35
قەدەغەى هاتوچۆ لە پارێزگایەکى عێراق راگەیەنرا

ناس کورد-

 

دەسەڵاتدارانى ئەمنى لە پارێزگاى زیقار قەدەغەى هاتوچۆیان لەو پارێزگایە راگەیاند، دواى گرژى و ئاڵۆزییەکانى گۆڕەپانى حبوبى کە بەهۆیەوە سێ کەس کوژران و 50 کەسى دیکەش برینداربوون.

 

پەیامنێرى "ناس" ( 27ی تشرینی دووه‌می 2020) رایگەیاند، پۆلسى پارێزگاکە بڕیاریداوە بە قەدەغەى هاتوچۆ، دواى رووداوەکانى گۆڕەپانى حبوبى.

 

لاى خۆیەوە لیوا سەعد مەعن بەڕێوەبەرى راگەیاندن لە وەزارەتى ناوخۆ لە تویتێکدا رایگەیاند، عودە سالم عبود لیواى پۆلیس کراوەتە فەرماندەى پۆلیسى پارێزگاى زیقار، لەجیاتى عەمید حازم الحازم.

 

هاوکات سەعد ماجدى بەڕێوەبەرى فەرمانگەى تەندروستى زیقار بە ناس" ى راگەیاند، بەهۆى هێرشکردنە سەر گۆڕەپانەکەوە سێ کەس بەفیشەک شەهیدبوون و زیاتر لە پەنجا کەسیش برینداربوون، کە نۆ کەسیان بە فیشەک برینداربوون.

127582733_1410202445988044_9125700537545949609_o.jpg?_nc_cat=111&ccb=2&_nc_sid=8bfeb9&_nc_eui2=AeHh5xiL_efIfDIkPmV0MtHLkURolihiKU6RRGiWKGIpTkVVGaOAg5yrpVf1e3TAk2T3MbkUu77Qife2Rin2woXO&_nc_ohc=mZTjvi1yXQ8AX82gcYI&_nc_ht=scontent.fisu10-1.fna&oh=1151723a751501e9de824f17f2ed0ab7&oe=5FE6A4C5