گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مژدەى خۆش

بۆ یەکەمجار کۆرۆنا لە ’’گەشەکردن دەوەستێت’’

2020.11.27 - 22:09
بۆ یەکەمجار کۆرۆنا لە ’’گەشەکردن دەوەستێت’’

ناس کورد-

 

بەرپرسانى تەندروستى لە بەریتانیا دەڵێن، بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەو وڵاتە رەنگە لە زیادبوون بوەستێت، بۆ یەکەمجار لەماوەى سێ مانگدا.

 

بەپێی ئاژانسى رۆیتەرز ( 27ی تشرینی دووه‌می 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، لیژنەى راوێژکارى زانستى حکومى بەریتانى دەڵێن، رێژەى مامناوەندى R کە تایبەتە بەو کەسانەى لەیەک توشبووەوە کۆرۆنایان بۆ گوازراوەتەوە، لەنێوان 0.9 و 1.0 کەسدایە.

 

ئەو ژمارەیە ماناى ئەوەیە هەر 10 کەسێکى توشبوو بە کۆرۆنا، رەنگە لەنێوان  9 و10 کەسى دیکە تووش بکەن. بەڵام ئەگەر ژمارەکە کەمتر بێت لەیەک، ئەوا ژمارەى توشبووان کەمدەبێتەوە.

 

ئەوە لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ بەرپرسێکى تەندروستى جیهانى رایگەیاند، پێشبینى دەکرێت ساڵى داهاتوو جیهان بگەڕێتەوە دۆخى ئاسایی لەگەڵ دەرکەوتنى ڤاکسین.

 

مایک رایان بەڕێوەبەرى فریاگوزاریی ڕێکخراوەکە ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو ڤاکسینانە لەگەڵ رێوشوێنەکانى ئێستا، دەبنە هۆى کۆنتڕۆڵکردنى پەتاکە.