گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێژه‌ی بارانبارین

كه‌شناسی هه‌رێم: ئه‌مشه‌و به‌فر له‌م شوێنانه‌ ده‌بارێت

2020.11.27 - 21:36
App store icon Play store icon Play store icon
كه‌شناسی هه‌رێم: ئه‌مشه‌و به‌فر له‌م شوێنانه‌ ده‌بارێت

ناس كورد 

 

كه‌شناسی هه‌رێم ڕێژه‌ی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردوو راگه‌یاند و پێشبینی ئه‌وه‌شده‌كات، ئه‌مشه‌و لە ناوچە سنورییەکان به‌فر ببارێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست "ناس كورد" كه‌وتووه‌ (27ی تشرینی دووه‌می 2020) ڕایگه‌یاندووه‌، ڕێژه‌ی بارانبارینی 12 كاتژمێری ڕابردوو به‌مجۆره‌ بووه‌، له‌ سلێمانی 5.3 ملم، چەمچەماڵ 0.4 ملم، دهۆک 0.9 ملم، زاخۆ 1.4 ملم، بازیان 1.2 ملم، دەربەندیخان 1.0 ملم، حاجی ئۆمەران 1.6 ملم، هەڵەبجە 3.6 ملم، هەڵشۆ 0.6 ملم، مەیدان 1.2 ملم، قەڵادزێ 1.0 ملم، سمێلان 0.2 ملم بووه‌.

 

هەروەها پێشبینیکردووە، ئەم شەو ئاسمانی ناوچەکانی باکوری و ڕۆژهەڵاتی هەرێم هەور بێت لە گەڵ بارینی کەمێک نمە باران، بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە سنوریەکانی باکوری ڕۆژهەڵات.