گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چى دەڵێت؟

یارجان لە رۆژى لەدایکبونیدا باڵاپۆشى یەکلاکردەوە

2020.11.27 - 19:55
یارجان لە رۆژى لەدایکبونیدا باڵاپۆشى یەکلاکردەوە

ناس کورد-

 

کچە مۆدێل شنیار ئەحمەد ناوسراو بە "یارجان" یادى رۆژى لەدایکبوونى بە باڵاپۆشییەوە کردەوە، دواى ماوەیەک لە بڵاوکردنەوەى چەند وێنەیەکى بە باڵاپۆشى.

 

یارجان لە هەژمارى خۆى لە ئینستاگرام و تیکتۆک  ( 27ی تشرینی دووه‌می 2020) کە "ناس کورد" بینیویەتى، چەند وێنەیەکى رۆژى لەدایکبوونى بڵاوکردووەتەوە بە سەرپۆشەوە.

 

هەروەها لە تیکتۆک گرتەیەکى ڤیدیۆیی رۆژى لەدایکبوونى بڵاوکردووەتەوە بە جلوبەرگى باڵاپۆشییەوە.


یارجان نوسیویەتى "ساڵێکی تر لەژیانمان تێپەڕی بەڵام یادی لەدایک بونی ئەمساڵم زۆر جیاوازە لەبەرئەوەی یارجانێکی جیاوازە، ئەمساڵ ئەو ھیوایەی خواستم تەنھا ئەوە بوو خودا لەسەر ئەو ڕێگەیەی ھەڵمبژاردوە بەردەوامم بکات و زیاتر و زیاتر نزیکم بکاتەوەو ئاشنا بم بە شتی باش و ڕێگای ڕاست".