گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاگاداربن

شۆکێکى نوێ بۆ چاکبووانى کۆرۆنا

2020.11.27 - 19:00
App store icon Play store icon Play store icon
شۆکێکى نوێ بۆ چاکبووانى کۆرۆنا

ناس کورد-

 

رۆژنامەیەکى ئەمریکى ئاشکرایکرد، بەشێک لە توشبووانى کۆرۆنا دواى چاکبوونەوەیان لەو پەتایە دانیان کەوتووە، ئەوەش نوێترین کاریگەرى ئەو پەتایە لەسەر جەستە نیشان دەدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی رۆژنامەى "نیۆیۆرک تایمز" ى ئەمریکى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، بەشێک لەچاکبووانى کۆرۆنا هەستیان بە نیشانەى سەیر کردووە لەدواى چاکبوونەوەیان.

 

فەرح خیمیلى تەمەن 43 ساڵ دانیشتووى نیۆیۆرک دەڵێت، بەم دواییانە هەستى بە لاوازییەکى زۆر کردووە لە دانیدا، دواى چاکبوونەوەى لە کۆرۆنا.

 

وتیشى یەکێک لە کاکیلەکانى کەوتووە، بەبێ ئەوەى هەست بەهیچ ئازارێک بکات لەکاتێکدا شتى خواردووە و هەستى بەهیچ ئاسەوارێکى خوێبەربونیش نەکردووە و پزیشکێکى پسپۆڕ پێی وتووە توشى داخورانى ماسولکەکانى دەم و ددانى بووە.

 

چەند کەسێکى تر بەهەمان شێوە جەختیانکردووەەوە کە دواى چاکبوونەوەیان لە کۆرۆنا، بەهەمان شێوە دانەکانیان لەدەستداوە.

 

ديفيد ئوكانو پسپۆرى بوارى پوک لە زانکۆى یوتاى ئەمریکى دەڵێت "زۆر دەگمەنە دان لە رەگەوە بکەوێت، مەگەر لەحالەتێکدا کەڤایرۆسى کۆرۆنا کاریگەرى لەسەر دروستکردبێت".