ناس کورد-
میدیاکانى ئێران بڵاویانکردەوە، ديارترين زاناى ئەتۆمى ئێرانى لە ناوچەیەکى نزیک تارانى پایتەخت "تیرۆرکراوە".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئاژانسى میهرى ئێرانى (27ى تشرينى دووەمى 2020) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، لە ناوچەی ئابسەردی شاری دەماوەند، چەند چەکداری نەناسراو تەقەیان لە موحسێن فەخری زادە، زانای ئەتۆمى ئێران کردووە کوژراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، تیرۆرکردنى فەخرى زادە دواى چەند کاتژمێرێک هاتووە لە روبەڕووبونەوەى چەکدارى نێوان چەکدارانى نەناسراو و پاسەوانەکانى.
فەخرى زادە بەیەکێک لە دیارترین زانا ئەتۆمییەکانى ئێران دادەنرێت و ناوى لە لیستى سزاکانى نەتەوەیەکگرتووەکاندا بوو.
تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتى لەو رووداوە رانەگەیاندووە، بەڵام میدیاکانى ئێران، پەنجەى تۆمەتیان ئاڕاستەى ئیسرائیل کردووە.