گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شوێنەواری فیشەک

تەرمی مامۆستایەک لە ڕەواندوز دۆزرایەوە

2020.11.27 - 17:20
تەرمی مامۆستایەک لە ڕەواندوز دۆزرایەوە

ناس کورد- 

 

تەرمی مامۆستایەک لە نزیک ماڵەکەی خۆی لە ڕەواندوز دۆزرایەوە کە بەوتەى پۆلیس شوێنەواری فیشەک بە جەستەیەوە هەیە. 

 

 

شەماڵ بێواری وتەبێژی پۆلیسی سۆران (27ى تشرينى دووەمى 2020) بە"ناس کورد"ی وت "هێزەکانمان لە پۆلیسی ڕەواندوز ئەمڕۆ ئاگادارکرانەوە لەبوونی ڕوداوێکی کوشتن".

 

وتیشى "دوای گەیشتنیان بە شوێنی ڕوداوەکە دەرکەوتووە تەرمی کەسێک بەناوى (ح س م) پیشەی مامۆستایە و لە دایک بووی ۱۹۸٦ لە  ژوری بەخێوکردنی پەلەوەر لە نزیک ماڵەکەی خۆی لەگەڵ چەکێکی جۆری کڵاشینکۆف هەیە".

 

دواى دۆزینەوەى لەسەر فەرمانی دادوەر تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی داد لە نەخۆشخانەی ئاشتی سۆران کرا.

 

وتەبێژی پۆلیسی سۆران وتى "گومان دەکرێت ڕوداوەکە خۆکوژی بێت بەڵام تاوەکو ئێستا ئەوە پشت ڕاست نەکراوەتەوەو دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە".